سوریا و ئەفغانستان و عێراق لە ریزی خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهاندان

دیمەشق- نۆرس پرێس

پاسپۆرتی سوریا لەگەڵ پاسپۆرتی ئەفغانی و عێراقی لە خوارەوەی لیستی پاسپۆرتە جیهانییەکاندا دێن، هاوکات ژاپۆنیەکان، بۆ پێنجەم ساڵ لەسەریەک، لە ریزبەندی ساڵی 2023ی “هێنلی بۆ پاسپۆرتەکان” لە پلەی یەکەمی بەهێزترینەکاندان.

پێوەرەکە ساڵانە داتای تایبەتی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی بەکاردەهێنێت بۆ ریزبەندیکردنی 199 پاسپۆرت لەسەر ئاستی جیهانی، ئەمەش بە پشتبەستن بە ژمارەی ئەو شوێنانەی کە هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتانە دەتوانن بەبێ ڤیزە بچنە ناو ئەو وڵاتانەوە.

ئەگەر ڤیزە پێویست نەبوو، وڵاتەکە 1 خاڵ بۆ پاسپۆرتەکەی وەردەگرێت، ئەمەش کارا دەبێت ئەگەر هاووڵاتیان بتوانن ڤیزە لە کاتی گەیشتنیان، مۆڵەتی سەردانکەر یان دەسەڵاتی گەشتی ئەلیکترۆنی لە کاتی چوونە ناو شوێنی مەبەست وەربگرن.

ئەگەر ڤیزە پێویست بوو یان خاوەن پاسپۆرتەکە پێش رۆشتن ڤیزەی ئەلیکترۆنی پەسەندکراوی حکومەت وەربگرێت، ئەوا پاسپۆرتەکە سفر نمرە وەردەگرێت.

ئەفغانستان لە خوارەوەی لیستی ریزبەندییەکەدایە و لە کۆی 227 شوێنی مەبەست تەنها 27 خاڵی بەدەستهێناوە، عێراق بە 29 خاڵ و سوریاش بە 30 خاڵ لە پلەی دووەمدان.

هەروەها لیستی خوارەوەی ریزبەندییەکە بەمجۆرەیە: “پاکستان (32 خاڵ)، یەمەن (34 خاڵ)، سۆماڵ (35 خاڵ)، نیپاڵ و فەلەستین (38 خاڵ) و کۆریای باکوور (خاڵ).

لەبەرامبەردا هاووڵاتیانی ژاپۆن دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی 193 وڵات بکەن، کە 85%ی جیهان و 98%ی ئابووری جیهانی پێکدەهێنن.

کۆریای باشوور و سەنگافورە بە هاوبەشی لە پلەی دووەمدان و لە پلەی سێیەمیشدا ئەڵمانیا و ئیسپانیان کە بەبێ ڤیزە دەتوانن بچنە 190 شوێنی جیاواز و لە دوای ئەوانیش فینلاند و ئیتاڵیا و لۆکسمبۆرگ بە کۆکردنەوەی 189 خاڵ دێن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر