هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرکردەیەکی سوپای ئازادی سوریا لە کارەکەی دوورخستەوە
دهرعا – نۆرس پرێس
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بڕیارێکی دەرکرد بۆ دوورخستنەوەی فەرماندەیەکی سوپای ئازادی سوریا كه (پێشتر ناوی سوپای مهغاویری شۆڕشگێڕ) بوو، کە دەکەوێتە ناوچەی 55، له ناوچەی ئەلتەنف و روکبان لەسەر سنووری سوریا و ئوردن.
یاداشتنامهی هاوپهیمانی که له پێنجی ئهم مانگهدا دهرچووه و كۆپییهكی گهیشتۆته دهستی نۆرس پرێس ، باس لهوه دهكات كه دهبێت ماهر خالد ئهلدهڕوێش پابه ند بێت به بڕیاری دهڕکردنی له سوپای ئازادی سوریا.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، یاداشتەکە سێشەممەی ڕابردوو گەیشتووەتە دهستی دەروێش.
“سوپای ئازادی سوریا” لە بنکەی تەنف لە ناوچەی ٥٥ کیلۆمەتر لهگهل هێزهكانی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی جێگیرە.
لە یاداشتەکەدا کە لەلایەن هێزی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان- بیلاد ئەلشام بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای ئەمریکا ماهر خالد ئەلدەروێش کە نازناوی “ئەبو عەمار”ی پێدراوە، وەک ئەندامی سوپای ئازادی سوریا و پرۆگرامی ١٢٠٩ دانانێت.
هاوپەیمانییەکە لە یاداشتەکەدا پشتڕاستی کردووەتەوە لە ئەگەری دەستوەردانی ماهر خالد ئەلدەروێش یان هەر کەسێک کە لەژێر فهرمانڕهوای ئهو بیت، دەستوەردان لە ئۆپەراسیۆنەکان یان بەرژەوەندییەکانی هاوپەیمانی یان سوپای سووریای ئازاد بکات، لە بنکەی ئەلتەنف، ئهوه هێزەکانی سوپای ئەمەریکا، بۆ هەمیشە دووری دەخەنەوە لە ناوچەی 55.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دەرکردنی دەروێش دوای ناکۆکی لەگەڵ عەقید فەرید ئەلقاسم، فەرماندەی سوپای ئازادی سوریا هات، بەبێ ئەوەی هۆكاری ناكۆكییهكانیان ئاشكرا بكات.
لەکاتێکدا لە یاداشتەکەی هاوپەیماناندا هیچ هۆکارێک بۆ بڕیاری دورخستنهوهی نەخراوەتەڕوو.
ئەلدەروێش خەڵکی شاری قەریاتەینه لە گوندهواری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حومسە و لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١١ەوە بۆته ئهندامی گروپه چهكدارهكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
له مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا ناوی “سوپای مغاویری شۆڕشگێڕ” گۆڕدرا بۆ سوپای ئازادی سوریا، دوای ئەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەرەتای هەمان مانگ فەرماندەی ئهو گروپهی گۆڕی.