“داعش” بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی خێڵێکی دیار لە باکووری دێرەزوور دەگرێتە ئەستۆ
دێرەزۆر – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە ڕێگەی تۆره كۆمهڵایهتییهكانییهوه ، بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی خێڵێکی دیار، له شارۆچكهیهكی دێرهزوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگهیاند، ئهویش بە تۆمەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).
دەزگای ئەلیکترۆنی “ئهعماق”ی نزیک لەو ڕێکخراوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، كه چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە ئۆتۆمبێلێکی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی نزیک لە “هەسەدە”یان لە شارۆچکەی ئهلعهزبای گوندهواری باکووری دێرەزوور كردۆته ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كه بە ئامانجگرتنەکە زیان بە ئۆتۆمبێلهكهی گەیاندووە.
سێشەممەی ڕابردوو، رهزا ئهلعهواد ئەبو حەسەن، وتەبێژی خێڵی ئهلبهكیر، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو، کە ئۆتۆمبێلەکەی لە ڕێگای شارۆچکەی ئهلعهزبا لە گوندهواری باکووری شاری دێر كرابوو ئامانج.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەندامێکی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە هێرشێک بۆ سەر بازگهیهكی سەربازیی هێزەکانی حکومەت لە شارۆچکەی ئەلجەلا لە كوندهواری ئەلبوکەمال لەسەر سنووری سوریا و عێراق کوژرا.