له په‌ێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا.. سه‌رۆكی روسیا‌و ئێران كاروباری سوریا تاوتوێ ده‌كه‌ن
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆكی روسیا به ته‌له‌فۆن په‌ێوه‌ندیكرد به ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران، تیایدا گفتوگۆیان كرد له باره‌ی ره‌وشی سوریا و چه‌ند پرسێكی دوو قۆلی نێوان هه‌ردوو وڵات.
كۆشكی كرملین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ڤلادیمیر پوتین-ی سه‌رۆكی روسیا به ته‌له‌فۆن په‌ێوه‌ندی كرد به ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی گرنگ، له نێوانیشیاندا ره‌وشی سوریا.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له میانی تاوتوێكردنی پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌ردوو سه‌رۆك هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌رینییان پێشكه‌ش كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له چوارێوه‌ی پرسی ئه‌ستانای تایبه‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی سوریا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه هه‌ردوولا سوروبوونی خۆیان دووپاتكرده‌وه له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی سوریا‌و یه‌كێتی خاكی ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ردوو سه‌رۆك قسه‌یان كرد له باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی سوودیان بۆ هه‌ردوو وڵات هه‌یه، به‌تایبه‌ت له كه‌رته‌كانی وزه‌و گواستنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری لۆژستی.