دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان.. گرنگترین گفتوگۆی كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌كانی باكووری رۆژهه‌لاتی سوریا بوو
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی نیكوڵاس گرینگه‌ری نێردراوی باڵای ئه‌مریكا بۆ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی سازكرد، به‌مه‌به‌ستی دانانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و جه‌خت كردته‌وه له گرنگی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان بۆ به‌رده‌وامی كاری رێكخراوه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
گرینگه‌ر له وته‌یه‌كدا له كۆبونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌مریكا پابه‌نده به باشتركردنی ره‌وشی ژیانی گه‌لی سوریا‌و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پشتیوانی له هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌كان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان هاوپه‌یمانێتێكه به رێگایه‌ك ده‌بێنن بۆ به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كان و پێوسته له‌سه‌ریان رۆڵی خۆیان ببینن له چه‌سپاندنی به‌هاكانی دیموكراتییه‌ت و هاندنی هاوبه‌شی كردنی مه‌ده‌نی و په‌ره‌دان به ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له پیناو په‌ره‌دان به سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگاكان و باشتر كردنی ژیانی هاوڵاتیان و پشتیوانی كۆمه‌ڵگه ئازاده‌كان.
هه‌ر له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كهدا، ناسر حاج مه‌نسور به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی سوریا بۆ توێژینه‌وه‌و دیالۆگ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به نۆرس پرێسی رایگه‌یاند، له ئێستادا نزیكه‌ی 180 رێكخراو له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌كان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كارده‌كه‌ن بۆ پتشیوانی سه‌قامگیری و ئاوێته بوونی كۆمه‌ڵگاو چه‌ند پرسێكی دیكه.
مه‌نسور نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر لاوازی ئه‌و پشتیوانیانه‌ی پێشكه‌ش به رێكخراوه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كرێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان زانیاری ته‌واویان هه‌یه سه‌باره‌ت به پێداویستی ناوچه مه‌ینه‌ت باره‌كان، به تایبه‌ت پێدوایستی په‌نابه‌رو ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كاندا له پێناو دووباره نیشته‌جێبووندا.
به‌رپرسه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌كان وتیشی: له‌سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر گرنگی دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر له گه‌ڵ عێراق، چونكه پرسێكی مرۆیی پێش ئه‌وه‌ی پرسێ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه بێت.