ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد بۆ نێرده‌ی ئه‌مریكا: پشتیوانی هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه ده‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆی سه‌قامگیری ناوچه‌كه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، نیعمه‌ت داوود ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد به نیكۆڵاس گرانگهری نێردراوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یاند، “پشتیوانی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و بنه‌مایانه ده‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها پشتیوانی ده‌كه‌ین له بڕیاری 2254 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ، داودد چاوی كه‌وتبوو به نێردراوی ئه‌مریكا له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له شاری قامیشلۆی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
داوود له لێدوانێكدا به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانی نێوان ئه‌نجومه‌ن و ئه‌مریكییه‌كان، چاومان كه‌وت به نیكۆڵاس گرانگهری نێردراوی ئه‌مریكا.
وتیشی: گفتوگۆیانكرد سه‌باره‌ت به ره‌وشی سیاسی و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان هه‌ڵوێستی خۆی روونكرده‌وه سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه‌و كۆبونه‌وه‌ی مۆسكۆ و كاریگه‌ری چاره‌سه‌ره نیمچهێیهكان.
داود ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ره‌وشی مرۆیی قورس و مه‌ینه‌تی دانیشتوانیان له رووی ئابووری و ئاسایش و ده‌ستگیركردنی هه‌ندێك له هه‌ڤاڵه‌كانیان رونكردۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نێردراوی ئه‌مریكا هه‌وڵوێستی واشنتنی رونكردنه‌وه له باره‌ی پشتیوانی كردن له چاره‌سه‌رێكی گشتگیر نه‌ك نیمچه چاره‌سه‌ره‌كان، وتیشی: ئه‌وان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هاوكاربن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له رێگای گفتوگۆ.
له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا داوود جه‌ختی كرده‌وه، چاوپێكه‌وتنه‌كه ئه‌رێنی بووه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هاوبه‌شی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.