به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری: 60 كه‌س له‌وانه‌ی گیریان خواردبوو له جه‌زائیر گه‌راونه‌ته‌وه بۆ كۆبانی
كۆبانی- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، به‌رپرسێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له كۆبانی ئاشكرایكرد، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له جه‌زائیر گه‌راونه‌ته‌وه بۆ شاری كۆبانی گه‌یشتۆته 60 كه‌س.
نیهاد ئه‌حمه‌د جێگری هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی هه‌رێمی فورات به نۆرس پرێسی رایگه‌یاند، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری سه‌رجه‌م خه‌رجی گه‌رانه‌وه‌ی كۆچبه‌ره گیرخواردووه‌كانی له ئه‌ستوو گرتبوو، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م رێوشونه ئیداری و یاسایی جێبه‌جێكرد بۆ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ شاری كۆبانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری گێرانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌وانه‌شی له ئه‌ستۆگرت كه له ئاوه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی وڵاتی جه‌زائیر خنكابوون و گهریندارنهوه بۆ ناوچه‌كانیان،
مانگی تشرینی رابردوو، ته‌رمی 9 هاوڵاتی سوری كه له ژێر ئاو كه‌وتنی به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له نزیك كه‌ناره ئاوییه‌كانی جه‌زائیر گیانیان له ده‌ستداوه، گه‌یشتنه‌وه شوێنی نیشته‌جێبوونیان له مه‌نبیج و كۆبانی.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، خۆسه‌ری په‌ێوه‌ندی كرد به‌و كه‌سانه‌ی له وڵاتی جه‌زائیر گیریان خواردبوو كه خوازیاربوون به رێگای نایاسایی كۆچ بكه‌ن بۆ ئه‌وروپاو هاوكارییانی كرد بۆ گه‌رانه‌وه بۆ زێدی خۆیان.
رۆژی 2 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، 18 كه‌س له رووداوی ژێر ئاو كه‌وتنی به‌له‌مێك له نزیك كه‌ناره ئاوییه‌كانی شاری وه‌هرانی جه‌زائیر گیانیان له ده‌ستدابوو، كه په‌نابه‌ری سوری بوون.