کونسڵی فەلەستین لە هەولێر رەتیدەکاتەوە ئۆردوگاکانی عەفرین پەیوەندیان بە وڵاتەکەیەوە هەبێت
هەولێر – نۆرس پرێس
نەزمی حزووری کونسوڵی فەلەستین لە هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق، هەر ئۆردوگایەکی نیشتەجێبوون بە ناوی وڵاتەکەیەوە لە عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان رەتدەکاتەوە.
حزووری لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، “هەڵوێستی فەرمی وڵاتەکەی رەتکردنەوەی هەر پڕۆژەیەکی بونیاتنانی ئۆردوگایە کە لەژێر ناوی فەلەستین لە سوریا جێبەجێ بکرێت”، هەڵوێستی دەسەڵاتی فەلەستینیش ئەوەیە کە “هەر کارێک رەتدەکاتەوە کە ئامانج لێی وروژاندنی ناکۆکیی بێت لە نێوان گەلانی فەلەستین و کورددا”.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو تیمی “ئیدلب ئەلوەتەن” ئۆردوگایەکی نیشتەجێبوونیان ، لە ناحیەی جەندەرێس، رۆژئاوای عەفرین، لە گوندەواری باکوری حەڵەب، کردەوە، کە گوایە بە پشتیوانی فەلەستین دروستکراوە، بە ئامانجی نیشتەجێکردنی ئاوارەکان.
حزووری باسی لەوە کرد کە لە میدیاکاندا سەبارەت بەو پڕۆژانەی هەڵگری ناوی فەلەستینن لە عەفرین بڵاودەکرێنەوە، وتی کە پێدەچێت “دامەزراوە و کۆمەڵەی ئایینی بن بە ناوی فەلەستینەوە، هاوشێوەی پرۆژەکانی وڵاتانی دیکەی عەرەبی لە ژێر ناوی کۆمەڵە و دامەزراوەکاندا”.
جەختیشی کردەوە لە رەتکردنەوەی هەر پرۆژەیەک کە لەژێر ناوی فەلەستین جێبەجێ بکرێت، هەروەها “نوێنەرایەتی هەڵوێستی فەرمی ئەو وڵاتە ناکەن”.