سودانی: سەقامگیری لە سوریا کۆتایی بە بوونی “داعش” دەهێنێت لەو وڵاتەدا
هەولێر – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، سەقامگیری دۆخی سوریا کۆتایی بە بوونی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لەوێ دەهێنێت.
سودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “بلید”ی ئەڵمانی رایگەیاند، رێکخراوی “داعش” لە سوریا ئامادەیە و شانەکانی لە عێراقدا چالاکن، “بەڵام ناتوانن دەست بەسەر خاکدا بگرن یان شارێک یان ناوچەیەک داگیربکەن”.
سەبارەت بە چۆنیەتی نەهێشتنی ئەو رێکخراوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو رێکخراوە “ئایدۆلۆژیایەکە بۆ ماوەیەکی زۆر پێویستی بە چارەسەرە”.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکانی عێراق بەردەوامە بۆ بەدواداچوونی شانەکانی “داعش” و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان.
بەڵام سودانی ئاماژەی بەوەدا کە دڵنیا نییە لەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدا بەدیهاتووە و ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکە پێویستی بە زیاتر لەوە هەیە.