بنیامین ناتانیاهۆ هۆشداری دەدات بە ئێران لە بەزاندنی هێڵەسورەکانی ئیسرائیل
دیمەشق- نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی بە ئێران دا کە هێڵە سوورەکانیان نەبەزێنن.
لێدوانەکانی ناتانیاهۆ لە میانەی سەردانەکەیدا هات کە یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل یاوەریی دەکرد، بۆ ناوەندی فەرماندەیی باکووری سوپای ئیسرائیل لە سەفێد.
بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە زاری نەتانیاهۆوە رایگەیاندووە کە دوژمنی سەرەکی ئیسرائیل “رژێمی تیرۆریستی لە ئێران و شوێنکەوتووانی لە سووریا و لوبنانە”.
بەپێی میدیا ئیسرائیلییەکان، ئاماژەی به وەشداوە، ئه وان سوورن له بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی جبەخانەی ئەتۆمی.
بەگوێرەی راگەێنراوەکە، ناتانیاهۆ جەختی لە بەرەنگاربوونەوەی هەر هەوڵێکی ئێران کردووەتەوە، بۆ چەسپاندنی بوونی خۆی لە سوریا، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی حزبوڵای لوبنان بۆ هێرشکردنە سەری.
وەبیری هێنایەوە کە “ئەمانە هێڵی سووری ئیسرائیلن، ئەوانەی کە بەبیریان دەهێنینەوە وەڵامیش وەردەگرن”، بە ئاماژەدان بە “ئێران” و “حزبوڵڵا” و “میلیشیا ئێرانییەکان” لە سووریا.
لە بەرامبەردا یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بەڵێنیدا رێگری لە چەسپاندنی ئامادەیی سەربازیی ئێران لە سوریا و لە گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئێران بە “حزبوڵڵا”ی لوبنانی بکات.
ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ