كوژرانی سێ چه‌كداری ته‌حریر شام له گونده‌واری حه‌له‌ب
ئیدلیب- نۆرس پرێس
ئیواره‌ی سێ شه‌ممه، ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو) كوژرانی سێ چه‌كداری خۆی راگه‌یاند، له ئۆپوراسیۆنێكدا دژ به بنكه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له خۆرئاوای حه‌له‌ب.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی نزیك له ده‌سته‌كه رایانگه‌یاند، ئه‌و 3 چه‌كداره له ته‌وه‌ری “به‌سه‌رتون”ی رۆژئاوای حه‌له‌ب كوژران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ر له ئیواره‌ی ئه‌مرۆ ئه‌و سێ چه‌كداره، به خاك سپێردران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ، ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی دژ به بنكه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌ت ئه‌نجامدا، له شارۆچكه‌ی به‌سه‌رتون له رۆژئاوای حه‌له‌ب و توانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ژماره‌یه‌ك خاڵی ئه‌و هێزانه كۆنترۆڵ بكات و، پاشان به‌ره‌و بارگه‌كانی خۆی بكشێته‌وه.