
توركیا بۆردوومانی چه‌ند خاڵیكی هێزه‌كانی حكومه‌ت سوریا ده‌كات له باكووری حه‌له‌ب
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سه‌ر ئه ئه‌نقه‌ره، به تۆپخانه‌ی قورس چه‌ند خالێكی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریایان كرده ئامانج له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره، به پێنج گولله تۆپ چه‌ند خاڵێكی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریایان بۆردوومانكرد له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل ریفعه‌ت و گوندی حه‌ربه‌ل له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆردوومانه‌كه پاش ئه‌وه هات كه هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بنكه‌یه‌كی توركیایان له شارۆچكه‌ی ماریعی رۆژهه‌ڵاتی ته‌ل ریفعه‌ت بۆردوومانكردو زیانی ماددی به‌ر بنكه‌كه كه‌وت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێرشه‌كه‌ی توركیا زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌و زیانه‌كانی ته‌نها ماددی بوون.
جێی ئاماژه‌یه شار‌و شارۆچكه‌كان و گونده‌كانی باكووری سوریا، له‌لایه‌ن توركیایه‌وه به به‌رده‌وامی بۆردوومان ده‌كرێن و زیانی گیانی و ماددی لێده‌كه‌وێته‌وه.