قامیشلۆ.. نزیكبوونه‌وه‌ی سیاسی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، نزیكبوونه‌وه‌ی سیاسی هه‌یه له بۆچوونی هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به پلانێكی كاركردن و دیدێك بۆ چاره‌سه‌ر سیاسی سوریا.
له‌و باره‌یه‌وه “ئه‌مینه عومه‌ر” هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك گفتوگۆیان كردووه، له‌وانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و گۆرانگاری دیموگرافی و دۆزینه‌وه‌ی میكانزمێك بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاوتوێی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سوریا‌و توركیایان كردووه به سه‌رپه‌رشتی روسیا‌و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر ئاسایش و نا سه‌قامگێری ناوچكه، هه‌روه‌ها گفنوگۆیان كردووه له‌باره‌ی چاره‌یه‌كی سیاسی كه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی سوریا بێت، به گوێره‌ی بڕیاری 2254 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوانیان و ئه‌و خاڵانه ده‌كه‌نه بنه‌مای كاری پێكه‌وه‌یی له قۆناغی داهاتوودا.
هاوكات “ئارام دۆمانی” سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریا رایگه‌یاند، یه‌كێك له خاڵه هاوبه‌شه‌كان له گه‌ڵ مه‌سه‌ده، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی سیاسییه بۆ كۆتایی هێنانی به مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی سوریا.
هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریا، وه‌كو خۆیان پێناسه‌ی ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌و لایه‌ن و كوتله‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكوان و كه‌سایه‌تی بێ لایه‌نن، له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی سوریادا.
له لێدوانێكدا بۆ نۆرس پرێس دۆمانی وتی: ئه‌وان گه‌رانه‌وه‌ی رژێمی سوریا ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و هیچ متمانه‌یه‌كیان به‌و رژێمه نییه، كه هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی نه‌گۆڕیوه‌و ره‌زامه‌ند نییه به‌رامبه‌ر به داوا ره‌واكانی گه‌لی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی توركیا نمونه‌یه‌كی نا په‌سه‌ندی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی پێشكه‌ش كردووه، به تایبه‌ت پشێووی و نا سه‌قامگیری له ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، متمانه‌مان نییه به ده‌وڵه‌تی توركیا، چونكه نا راستگۆیانه بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی 2254 و پرۆسه‌كانی كه‌مردنه‌وه‌ی گرژی ئه‌ستانا له یه‌ك دایه‌وه‌و، له ئه‌نجامدا ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی ته‌سه‌لیم كران كه ئه‌مه‌ش تاوانێكی ترسناكه دژ به گه‌لی سوریا، به تایبه‌ت ئه‌و گۆرانكارییه دیموگرافییه‌ی له شاری عه‌فرینی داگیركراو ده‌كرێت.