تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە نزیک فولکەی قوببان لە عەفرین

عەفرین – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تەقینەوەیەک لە نزیک فولکەی قوببان لە ناوەندی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان تەقیەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، بۆمبێکی چێنراو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەسەر ڕێگاکە لە نزیک فرۆشگایەکی بازرگانی، لە نزیک فولکەکە دانرابوو.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، زیانەکان تەنها لە ماددیدا سنوردار بووە، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێبکەوێتەوە.

شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان لە مانگی ئازاری 2018ەوە لە لایەن لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیاوە داگیر کراوە.

لەوکاتەوە شارەکە  دۆخێکی ئاژاوەی ئەمنی بەخۆوە دەبینێت، هاوکات لەگەڵ بۆردومان و شەڕی بەردەوام، لە کاتێکدا ئەو لایەنانە توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایشی ناوچەکەیان نییە.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوەی: زانا ئەلعەلی