کەنەدا سزای نوێی بەسەر تاراندا سەپاند

هەولێر – نۆرس پرێس

کۆشکی سپی رایگەیاند، دەنگیان دەخەنە دەنگی پاڵ ھەموو ئەو وڵاتانەی داوای چارەسەری بەپەلە دەکەن بۆ رەوشی ئێران.

ھەریەک لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا سەرکۆنەی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر خۆپیشاندەرانی ئێران دەکەن و کەنەداش سزای نوێی بەسەر تاراندا سەپاند.

ھاوکات کەنەدا سزای نوێی بەسەر تاراندا سەپاند، کە سزاکان دامەزراوەی 15 خرداد و رۆژنامەیەکی ئێرانی دەگرێتەوە.

لای خۆشیەوە “ئەنالینا بیربوک” وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جارێکی تر باڵیۆزی ئێرانی لە بەرلین بانگھێشتکردەوە و رایگەیاند، ھیچ داھاتوویەک بۆ حکومەتێک نییە کە ھاووڵاتیانی خۆی بکوژێت  و ترس بڵاوبکاتەوە. 

دوای ئەڵمانیا ھەریەک لە فەڕەنسا و بەریتانیا، کاربەڕێکەری کارەکانی ئێرانیان لە وڵاتەکانیان بانگھێشتکردەوە و ئیدانەی سەپاندنی سزای لەسێدارەدانیان بۆ سەر خۆپیشاندەراندا کرد.

دوای دوو رۆژ لە لەسێدارەدانی دوو خۆپیشاندەر، رۆژی دووشەممە حکومەتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ خۆپیشاندەری دیکەدا سەپاند و دوو خۆپیشاندەری تریش مەترسی جێبەجێکردنی سزاکەیان لەسەرە.