ده‌ستگیركردنی دوو تۆڕی تیرۆریستی داعش له هه‌وڵێر
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ده‌ستگیركردنی دوو تۆڕی سەر بە داعشی لە شاری هەولێر راگه‌یاند، کە “پلانیان هەبووە ته‌قینه‌وه‌و کردەوەی تیرۆریستی لە هەولێر ئه‌نجام بده‌ن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، “تیرۆریستەکان لە دوو تۆڕی جیادابوون و لەلایەن سەرکردایەتیی داعشەوە فەرمانیان پێ‌درابوو بۆ ئەوەی لە هەولێر کردەوەی تیرۆریستی بکەن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەو دوو تۆڕە تیرۆریستە لە ساڵی 2022 هاتوونه‌ته هه‌ولێرو لایەن سه‌ركردایه‌تی داعش فەرمانیان پێ‌درابوو بۆ ئه‌نجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و كوشتن لەشاری هەولێر.