له رێگای توركیاوه.. ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ سوریا درێژده‌كاته‌وه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تی به كۆی ده‌نگ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه، درێژ‌كردنه‌وه‌ی بڕیاری گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی له رێگای توركیاوه بۆ ناوچه‌كانی باكووری رۆژ ئاوای سوریای په‌سه‌ند كرد.
ستیڤان دۆگارێك وته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، پرۆسه مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سنووره‌كان شاده‌ماری ژیانن بۆ نزیكه‌ی 4.1 ملیۆن كه‌س له باكووری رۆژئاوای سوریا.
سكرتێری گشتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه له كاتێكدا دێت كه پێداویستی مرۆیی گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ری ئاسته‌كانی و هاوڵاتیان له سوریا به ده‌ست زستانێكی سارد‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆلێرا ده‌ناڵێنن.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی فراوانكردنی قه‌باره‌ی گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان له رێگای سنووره‌كان و هێله‌كانی ناكۆكی و فراوانكردنی چالاكییه مرۆییه‌كان له رێگای وه‌به‌رهێنان له پرۆژه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا.
به گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه بڕیاره كه له لایه‌ن به‌رازیل و سویسرا دارێژراوه، تاوه‌كو 10 مانگی تمموزی داهاتوو رێگه ده‌درێت به چوونی هاوكارییه مرۆییه‌كان له رێگای توركیاوه بۆ ناو خاكی سوریا.
ساڵی 2014 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به ده‌ركردنی بڕیاری 2156، بۆ یه‌كه‌م جار مۆله‌تی به ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا، به گه‌یاندنی هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ناو خاكی سوریا، بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له حكومه‌ت وه‌ربگرن.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، هاوكارییه‌كان له چوار ده‌روزاه‌ی ئه‌هێنران بۆ ناو خاكی سوریا، كه ئه‌وانیش بریتی بوون له ته‌ل كۆچه‌ر (یه‌عروبییه) له‌گه‌ڵ عێراق و ره‌مسه له گه‌ڵ ئوردن و باب هه‌واو باب سه‌لام له گه‌ڵ توركیا.
بڕیاره‌كه چه‌ند جارێك درێژه‌كرایه‌وه‌و تاوه‌كو 10 كانونی دووه‌می ساڵی 2020، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پرۆژه بڕیاری 2504 په‌سه‌ندكردو ژماره‌ی ده‌روزاه‌كانی كه‌مكردووه بۆ دوو ده‌روازه‌و، كه ئه‌وانیش له گه‌ڵ توركیان و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، به‌مه‌ش هه‌ردوو ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر و ره‌مسه به ڤیتۆی روسیا‌و چین داخران.
هه‌روه‌ها له مانگی ته‌مموزی 2020 له دوای چه‌ند دانشتنێك بڕیاری هێنانی هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان درێژكرایه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و ته‌نها له رێگای ده‌روازه‌ی باب هه‌وا.
له‌و كاته‌وه ده‌روازه‌كان داخراون به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری چه‌ندین جار داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر له‌گه‌ڵ عێراقدا بكاته‌وه، چونكه حكومه‌تی سوریا فشاری سیاسی ده‌خاته سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسر بۆ تێپه‌ربوونی هاوكارییه‌كان له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵی كردووه، بۆ ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
پێرێ لوقمان ئه‌حمی وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری داوای له هێزه كاریگه‌ره‌كانی گۆره‌پانی سوریا‌و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، كار بكه‌ن له پێناو كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر له گه‌ڵ عێراقدا.