گوتەبێژی سەربازی مەنبیج: تورکیا بیانووی لاواز بەکاردەهێنێت بۆ داگیرکردنی ناوچەی نوێ

مەنبیج – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە 17.7.2022  شەڕڤان دەروێش، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبیج ڕایگەیاند، تورکیا چەندین بیانووی لاواز و ناڕەوا دروست دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بچێتە ناو خاکی سوریاوە، ئەمەش هەمیشە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ڕەتکراوەتەوە.

لە ماوەکانی ڕابردوودا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا چەندین هەڕەشەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە مەنبیج و تەل رەفعەت لە باکور و باکووری ڕۆژهەڵاتی گوندەواری حەڵەب، دەسپێکرد.

دەروێش بە نۆرس پرێسی راگەیاند: هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج، یان “هەسەدە”، “هیچ مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دروست ناکەن، بەڵام ئەنقەرە بەدوای پاساودا دەگەڕێت بۆ ئەوەی پشتگیری لە دۆزی خۆی بکات و تا بە بیانووی هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نەتەوەییان، خاکی زیاتری سوریا داگیر بکەن”.

یەکەمین سوودمەند لەهەڕەشەکانی ئەم دواییەی تورکیا داعشە و بەم شێوەیەش دەتوانن شانەکانیان کارا بکەنەوە و ڕیزەکانی خۆیان کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی گورزی لەبار لە سەقامگیری ناوچەکە، بوەشێنن، بە وتەی گوتەبێژەکە.

دەروێش ئاماژەی بەوەدا، ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی تورکیادا بوون “بوون بە پەناگەیەکی ئارام بۆ زۆرێک لە ئەندامان و سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوە کە لەلایەن هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانیانەوە پەردەپۆش دەکرێن”.

 وتەبێژی سەربازی پێیوابوو هێزە سەربازییە ئامادەکانی ناوچەکە “شارەزایی و ئەزموونیان بەدەستهێناوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تورکیا، هەروەها بە پشتیوانی جەماوەر و دانیشتووان و ئەندامانی هۆزەکانی ئامادەی ناوچەکە گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرزی ڕێکخستن و چەکسازی .”

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەماهەنگی لە لایەنی ڕووسیا و هێزە سەربازییەکانەوە هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر شارەکە، جگە لەوەی ڕێگە بۆ هێزەکانی حکومەت دەکرێتەوە بۆ بەهێزکردنی بوونی خۆیان لەسەر هێڵەکانی بەرکەوتن لەگەڵ لایەنە چەکدارەکانی دڵسۆزی تورکیا”.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزە سەربازییەکان و سەرجەم لایەنە ئامادەبووەکانی ناوچەکە، “هەموو هەوڵێک دەقۆزنەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی کە ناوچەکە لە شەڕ و وێرانکاری زیاتر رزگار بکات. بەڵام ئەگەر تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات، هێزەکان درێغی ناکەن لە بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر ناوچەکە”