كوژرانی ئه‌ندامێكی داعش له هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا‌و له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور
دێره‌زوور- نۆرس پرێس
كوژرانی ئه‌ندامێكی داعش له هێرشێكدا بۆ سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی حكومه‌ت له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له هێرشێكدا به چه‌كی ره‌شاش بۆ سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به فیرقه‌ی چوار له شارۆچكه جه‌لاء، ئه‌ندامێكی داعش كوژراو هێرشبه‌ره‌كانی دیكه‌ش هه‌ڵهاتن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كوژراوه‌كه ناوی “ئه‌حمه‌د نه‌جمه”و ئه‌ندامی پێشووی داعشه‌و به پێی قسه كه‌سوكاره‌كه‌ی له كاتی رزگاركردنی ناوچه‌كانی دێره‌زوور له ساڵی 2017 دا، دیار نه‌ماوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێزه‌كه‌ی حكومه‌ت به‌ره‌نگاری هێرشبه‌ران بۆ‌ته‌وه‌و چه‌كداره‌كه‌ی داعش له بۆسه‌یه‌كدا كوژراوه.
چه‌كدارانی داعش ناو به ناو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاڵ و ناوه‌ندی هێزه‌كانی حكومه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور زیانی گیانی و ماددیان پێ ده‌گه‌ێنن، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و هێزانه توانای ئه‌وه‌یان نییه به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه یان ده‌ستگیریان بكه‌ن.
دوێنی یه‌ك شه‌ممه، دانیشتوانی شارۆچكه‌ی مه‌سریب له رۆژئاوای دێره زوور ته‌رمی ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی حكومه‌تیان دۆزیه‌وه كه به چه‌ند فیشه‌كێك كوژرابوو، دوای ئه‌وه‌ی پێش 5 رۆژ له بیابانی رۆژئاوای دێره‌زوور دیار نه‌مابوو.