نوسینگه‌ی كاروباری مرۆیی: داخستنی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر ره‌وشی مرۆیی قورس‌تر كردووه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، فه‌رهاد حه‌مۆ هاوسه‌رۆكی نوسینگه‌ی كاروباری مرۆیی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری وتی: به هۆی به‌رده‌وامی داخستنی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچهرو كه‌می هاوكارییه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، رههوشی مرۆیی قورس‌تر بووه.
حه‌مۆ له لێدوانێكدا به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، داخستنی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر وایكردووه ره‌وشی مرۆیی قورس‌تر بێت و بڕی هاوكارییه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كه‌من و به‌شی پێداویستییه‌كان ناكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بژێوی هاوڵاتیان و ژێرخانی ناوچه‌كه، كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بووه له‌سه‌ر ره‌وشی مرۆیی هاوڵاتیانی سڤیل، هه‌روه‌ها داخستنی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر وای كردووه هاوكارییه مرۆییه‌كان به ئه‌سته‌م بگه‌نه ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
حه‌مۆ جه‌ختی كرده‌وه، پرسی دروازه‌ی مرۆیی (ته‌ل كۆچه‌ر) په‌ێوه‌سته به ئه‌جیندای سیاسی، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی لایه‌نی مرۆڤایه‌تییه‌و، به سیاسه‌تكردنی دۆسییه مرۆێیهكانه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سه‌رجه‌م ئه‌م ئاڵه‌نگاریانه، واده‌كات ره‌وشی مرۆیی له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا قورس‌تر ببن، چونكه داخستنی ده‌روازه‌كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنی هاوكارییه‌كان، له كاتێكدا كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر پێشوازی كردووه له هه‌زاران كوچبهری ناوچه‌كانی هێرشه‌كانی توركیا‌و هه‌زاران ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی حكومه‌ت كه به هۆی ناهه‌مواری ره‌وشی ئابووری، شوێنه‌كانیان جێهێشتووه.
به هۆی به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له روسیا‌و چین، ساڵی 2020 ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر داخرا.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، لوقمان ئه‌حمی وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری داوای له هێزه كاریگه‌ره‌كانی سوریا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر له گه‌ڵ عێراقدا.
وا بڕیاره رۆژی 12 كانونی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تی ده‌نگ بدات، له سه‌ر بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی گه‌یاندنی هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سوریا.