هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، ماف په‌روه‌رانی ئێران هوشدارییاندا له ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی دوو گه‌نجی دیكه، له كاتێكدا كه دادگاكانی ئێران بڕیاری له سێداره‌دانیان بۆ 3 كه‌سی دیكه ده‌ركردووه، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی كوشت له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنیان له خۆپیشاندانه‌كان.
چالاكوانانی ئێران رایانگه‌یاند، هه‌ر یه‌ك له “محه‌مه‌د قوبادلۆ و محه‌مه‌د برۆگه‌ندی” مه‌ترسی له سێداره‌دانیان له‌سه‌ره‌و به‌م دوایانه گواستراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی له گرتۆخانه‌ی “ره‌جائی شه‌هر” له شاری كه‌ره‌جی خۆرئاوای تاران.
ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیانی ئێران له شاره‌كانی كه‌ره‌ج و تاران و رامین و پاكداشت و روویانكرده گرتوخانه‌ی ره‌جائی شه‌هر به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له هه‌ردوو خێزانی قوبادلۆ و برۆگه‌ندی.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ سێ كه‌سی دیكه ده‌ركرد به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كوشتنی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئاسایش له ناوه‌ڕاستی وڵات‌دا له په‌راوێزی خۆپشاندانه‌كانی دژ به كوژرانی ژینیا ئه‌مینی له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی رابردوو.
دادگا بڕیاریدا به له‌سێداره‌دانی هه‌ر‌یه‌ك له “سالح میر هاشمی و مه‌جید كازمی و سه‌عیج یه‌عقوبی” به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كوشتنی 3 ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایش له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كان سه‌ره‌تایین و مافی پێداچوونه‌وه‌یان هه‌یه، به‌مه‌ش كۆی سزاكانی له سێداره‌دانی په‌ێوه‌ست به خۆپیشاندانه‌كان گه‌یشته 17 و چواریان جێبه‌جێ كراون دادگای باڵاش دوو بڕیاری دیكه‌ی په‌سه‌ند كردووه.
له ماوه‌ی رابردوودا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران بڕیاری له سیداره‌دانی 4 كه‌سی جێه‌به‌جێ كرد، به تۆمه‌تی ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر كارمه‌ندانی ئاسایش له په‌راوێژی خۆپیشاندانه‌كان، كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاتی گرتۆته‌وه‌و ماوه‌ی چوار مانگه به‌رده‌وامه.
ده‌ركردنی ئه‌م بڕیارانه هاوكاته له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی سه‌ركه‌ونه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رفراوان و داواكاری بۆ راگرتنی له سیداره‌دانی خۆپیشان ده‌ران.