به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌بجێ ده‌كات بۆ باشتركردنی كاره‌با له هه‌ندێك له گه‌ره‌كه‌كانی قامیشلۆ
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
نوسینگه‌ی وزه‌ی هه‌رێمی جه‌زیره‌ی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری ده‌ستیكرد به جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌یه‌ك بۆ باشتركردنی پێدانی كاره‌با له هه‌ندێك له گه‌ره‌كه‌كانی شاری قامیشلۆ، دوای سكاڵای دانیشتوانه‌كانی له كه‌می كاره‌با.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆكی ناوه‌ندی كاره‌بای قامیشلۆ به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، پرۆژه‌كه هێله‌كانی باكوور‌و خۆرئاوا به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له گه‌ڵ هێلێكی دیكه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی (حه‌ی هیلالییه)و (هێڵی گه‌ره‌كی خۆرئاوا).
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و پرۆژه‌یه هاوكار ده‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی قورسایی سه‌ر هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با، تیمه‌كانی نوسینگه‌ی وزه‌ش سه‌رجه‌م زیادڕه‌وییه‌كانی له‌سه‌ر هێڵه‌كانی كاره‌با هه‌ڵگرت و سه‌رپێچی كارانی ئاگادار كرده‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به نیازن پرۆژه‌ی دیكه ئه‌نجام بده‌ن بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و باشتر كردنی هێڵه كۆنه‌كانی گه‌ره‌كی زه‌نودو هێڵی پرۆژه‌ی ئاوی قامیشلۆو، هێڵی قادسییه كه له ساڵی رابردووه‌و له كار كه‌وتووه.
به گوێره‌ی نوسینگه‌ی وزه له هه‌رێمی جه‌زیره، تێچووی ئه‌م پرۆژه‌یه كه ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، 100 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه.