ئەنجومەنی ئاسایش ئامادەکاری دەکات بۆ دەنگدان لەسەر درێژکردنەوەی میکانیزمی ناردنی هاوکارییەکان بۆ سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر رەشنووسی بڕیارنامەیەک بدات کە مۆڵەتی میکانیزمی هاوکارییەکان لە سنووری سوریا بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە درێژدەکاتەوە، تا 10ی تەمموز.
سەرەڕای جیاوازیی توندی بیروڕاکان لە نێوان وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر ئەم پرسە، وا دیارە دانوستانەکان لەسەر رەشنووسی بڕیارنامەکە رەزامەندی بۆ درێژکردنەوەکە بەدەستبهێنن.
هەفتەی رابردوو رووسیا ئاماژەی بە ئەگەری دووبارە درێژکردنەوەی بڕیارەکە کردەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ گەیشتن بە داواکاری چڕوپڕی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم رووەوە.
ئەگەر دەنگدان له سەر پڕۆژەکه سەرکەوتووبێت، ئه وا رێگه پێدانەکه یارمەتیدەردەبێت به گەیاندنی هاوکارییه مرۆیییه کان بۆ سوریا له تورکیاوه له رێگه ی دەروازەی باب ئەلهەواوە.
ئەمەش بەرۆژێک پێش تەواوبوونی وادەی درێژکردنەوەکەی پێشوو دێت.
بەڵام بڕیارنامەی درێژکردنەوەکە پێویستی بە نۆ دەنگی بەڵێ هەیە لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجومەنەکە، و دەبێت هەریەکە لە (رووسیا، چین، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەمریکا) دەسەڵاتی ڤیتۆ بەکارنەهێنن.
دانوستانەکان سەبارەت بە مۆڵەتدان بە میکانیزمێک بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە سنووری سوریا چەند ساڵێکە مشتومڕیان لەسەرە.