به‌رپرسێكی باڵای عێراق زانیاری ده‌دات له‌باره‌ی سه‌قامگیری به‌های دینار‌و دۆلار
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، مەزهەر محەممەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه باردۆخی بازاری دراوەکان بەگوێرەی کات سەقامگیر دەبێت و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی كاتییه.
مەزهەر محەممەد ساڵح رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كاتدا بازاری دراو سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه، چونكه له ئێستادا به‌غدا خاوه‌نی 100 ملیار دۆلار یه‌ده‌گی بیانییه‌و ئه‌وه‌ش لانیكه‌م بەشی 20 مانگ لە هاوردەکردنی کەلوپەل دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كێشه‌ی عێراق له دابینكردنی دراویی بیانییه بۆ بازرگانیی دەرەکیی کەرتی تایبەت، چونكه كه‌رتی تایبەت لەساڵی 2003ەوە لە رێگەی پەنجەرەی بانکی ناوەندیی عێراقەوە دراوی بیانی وەردەگرێت، به‌ڵام ئەمریکا گومانی هەیە کە ئەو پارانە دەچێت بۆ ئەو لایەنانەی کە لە ناکۆکیی هەرێمایه‌تی رۆڵیان هەیە، ئەوەش نیگەرانی لای ئەوان دروستکردووە، بەڵام ئەمە پەیوەندیی بە ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه نییه.
مەزهەر محەممەد ساڵح به پێوستی زانی کەرتی بازرگانیی تایبەتیی عێراق نەچنە نێو ناکۆکی سیاسی و هەندێک پڕۆسەوە کە لە توانای ئێمە گەورەترە، دەبێت بازرگانییەک بکەن کە لە خزمەتی عێراقدا بێت.