ناتۆ: ئه‌ندامبوونی فینله‌نداو سوێد به‌نده به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی توركیا‌و هه‌نگاریا
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، یه‌نس ستۆڵتینبێرگ سكرتێری گشتی په‌یمانی ناتۆ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌یه سوێد و فینله‌ندا له ساڵی 2023 دا ببنه ئه‌ندامی ناتۆ، بڕیاره‌كه‌ش به‌نده به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی توركیا‌و هه‌نگاریا.
ستۆڵتینبێرگ به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌م پرۆسه‌ی ئه‌ندامبوونی سوێد و فینله‌ندا له ساڵی 2023دا ته‌واو بكرێت، به‌ڵام ناتوانم مێژووه‌كه‌ی به وردی دیاری بكه‌م، چونكه به‌نده به بڕیاری هه‌ردوو په‌رله‌مانی توركیا‌و هه‌نگاریا، كه تاوه‌كو ئێستا رێككه‌وتنی به ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته‌یان په‌سه‌ند نه‌كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، متمانه‌ی ته‌واوی هه‌یه كه سوێدو فینله‌ندا له داهاتوودا ده‌بنه ئه‌ندامی ناتۆ، به‌ڵام كاته‌كه‌ی به وردی نازانێت.
پێشتر ئولف کریستەرسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی سوێد راگه‌یاندبوو، له مانگی ئه‌یاری رابردووه‌وه، توركیا رێگری ده‌كات له ئه‌ندامبوونی سوێد و فینله‌ندا له په‌یمانی باكووری ئه‌تله‌سی (ناتۆ).
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی متمانه‌ی هه‌یه كه توركیا ره‌زامه‌ند ده‌بێت له‌سه‌ر داواكه‌یان بۆ ئه‌ندامبوون له ناتۆ، به‌ڵام ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه سوێد ناتوانێت سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ئه‌نقه‌ره جێبه‌جێبكات.