لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی جدەدا کازمی باسی لە “قەیرانی کەمی ئاو” نەکردووە
هەولێر- نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، لە شاری جدەی سعودییە لوتکەی هاریکاری کەنداو بە ئامادەبوونی سەرکردەی وڵاتانی کەنداو وجۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شا عەبدوڵا پادشای ئوردون و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر بەڕێوەچوو.
لەلایەن بەشداربووەکانی “لوتکەی جدە بۆ ئاسایش و گەشەپێدان” راگەیەنراوی کۆتایی لوتکەکەیان بڵاوکردەوە کە دۆسییەی ئەتۆم و ئاشتی و ئاسایشی وزە لە گرنگترین بابەتەکانی ناو راگەیەنراوەکە بوون.
ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە، سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی باسی لە قەیرانی کەمی ئاو و رێگریەکانی تورکیا و کاریگەریەکانی لە سەر کەمبوونەوەی ئاوی عێراقی، باس نەکردووە.
لە گرینگترین ئەو خاڵانەی لە راگەێنراوی کۆتایی “لوتکەی جدە بۆ ئاسایش و گەشەپێدان” ئاماژەیان پێکرابوو ئەمانەن:
- پێداگری دەکەن لەسەر گەشەپێدانی هاریکاری لە نێوان وڵاتەکانیان بە ئامانجی بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و هیواخوازبوون لەسەر سەقامگیری کردنی بازاڕی وزە.
- داوایانکرد، ئێران هاوکاری تەواوەتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی و وڵاتانی ناوچەکە بکات تا ناوچەی کەندای عەرەبی وەک ناوچەیەکی بێ چەکی ئەتۆمی و کۆمەڵکوژ بمێنێتەوە و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی بپارێزێت.
- جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردووەتەوە لەسەر کارکردن و پابەندبوونی واشنتۆن لەسەر بەدەستهێنانی ئآستی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوام.
- سەرکردەکانی کەنداو پێشوازییان لە جەختکردنەوەکانی بایدن بۆ گرنگیدان بە هاوبەشییە ستراتیژییەکانی دەیان ساڵەی وڵاتەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و پابەندبوونی بەردەوامی ئەمریکا بە ئاسایش و بەرگریی هاوبەشەکانی بەرز نرخاند.
- لایەنەکان کۆکن لەبارەی دەستەبەرکردنی هەرێمێكی ئارام و خۆشگوزەران و گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی پێویست لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و پەرەپێدانی ئامرازەكانی هاوكاری و یەكگرتن لە نێوان وڵاتەكانیاندا و بەهاوبەشی کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەیرووبەڕوویان دەبێتەوە و پابەندبن بە یاساکانی دراوسێیەتی باش و رێزگرتن لە یەکتر و رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەیان.
- جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پابهندبوونی وڵاتەکەی بە كاركردن به ئاڕاستهی گهیشتن به ئاشتییهكی دادپهروهر و ههمهلایهن له رۆژههڵاتی ناوهڕاست دوپات دەکاتەوە.
- سهركردهكان جهختیان له پێویستی گهیشتن به چارهسهرێكی دادپهروهرانه بۆ ململانێی فهلهستین و ئیسرائیل لهسهر بنهمای چارهسهری دوو دهوڵهتی و گرنگی دهستپێشخهری عهرهبی بۆ راگرتنی ههموو رێوشوێنه تاك لایهنهكان کە چارهسهری دوو دهوڵهتی تێكدهدات کردەوە و داوای، رێزگرتن له باری مێژوویی قودس و شوێنه پیرۆزهكانی کردەوە.
- لە لوتکەکەدا سەرکردەکان ویستی خۆیان بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و یەکگرتنی ناوچەیی و پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان وڵاتەکانیان بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و بەکۆمەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەشوهەوا لە رێگەی خێراکردنی بەدیهێنانی ئامانجە ژینگەییەکان نوێکردەوە.
- وڵاتانی کەنداو کۆکن لەسەر پشتگیریکردنی داهێنان و هاوبەش، لەوانەش بەکارهێنانی رێبازی ئابوری کاربۆنی بازنەیی و پەرەپێدانی سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە و لەم چوارچێوەیەداشدا سەرکردەکان ستایشی رێککەوتنەکانی پەیوەندی کارەبایی نێوان شانشینی سعودییە و عێراق و ئەنجومەنی هاوکاری بۆ وڵاتانی عەرەبی کەنداو و عێراق و نێوان شانشینی سعودییە و هەریەک لە ئوردن و میسر و پەیوەندی کارەبایییان لە نێوان میسر و ئوردن و عێراقدا کرد.
- سەركردەكانی کەنداو پێشوازیان لە دەستپێشخەرییەکانی “سعودیەی سەوز “و “رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەوز” یان كرد كە لەلایەن محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی شانشینی سعودییەوە راگەیەندرا.
- سەرکردەکان خواستی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشداری چالاکی ٢٧ەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا کە لەلایەن کۆماری عەرەبی میسرەوە میوانداری دەکرێت و ٢٨هەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا کە لەلایەن ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی میوانداری دەکرێت و پێشانگای نێودەوڵەتی باخداری ٢٠٢٣ دەربڕیوە.
- لەبارەی ئاسایشی وزەوە سهركردهكانی کەنداو جهختیان له گرنگی بهدهستهێنانی ئاسایشی وزه و سهقامگیری بازاڕهكانی وزه كردهوه و بریاریاندا كار بکەن بۆ بهرهوپێشبردنی وهبهرهێنان له کەرتەکانی تهكنهلۆجیا و پڕۆژهكاندا كه ئامانجیان كهمكردنهوهی دهردانی كاربۆن و لابردنی كاربۆن بهگوێرهی بهڵێنه نیشتمانییهكان.
- لەبارەی جیگیری نرخی نەوتیشەوە سەرکردەکان دەستخۆشییان لە هەوڵەکانی رێکخراوی ئۆپیک کرد کە بە ئامانجی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی نەوت بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی بەکاربەران و بەرهەمهێنەران بکات و پاڵپشتی گەشەی ئابوری بکات بڕیاری ئۆپیک پڵاسیان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان بۆ مانگەکانی تەمموز و ئاب بەرز نرخاند.
- سەرکردەکان پشتگیری خۆیان بۆ پەیمانی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی و ئامانجی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی لە ناوچەکەدا دەربڕیوە و داوایان لە ئێران کرد کە هاوکاری تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و وڵاتانی ناوچەکە بکات و ناوچەی کەنداوی عەرەبی لە چەکی کۆمەڵکوژی دوور بخاتەوە و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی بپارێزێت.
- سەرکردەکانی کەنداو سەرکۆنەی توندی تیرۆر بە هەموو شێوە و دەرکەوتەکانی دەکەن و دەیانەوێت بە بەهێزکردنی هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەرەنگاری تیرۆر و توندڕەوی توندوتیژی ببنەوە.
- وڵاتان رێککەوتوون لەسەر رێگریکردن لە دابینکردنی دارایی و پڕچەککردن و دامەزراندنی گروپە چەکدارەکانی هەموو تاک و قەوارەکان و رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو چالاکییانەی کە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکەن.
- سەرکردەکان پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندن و ئاوەدانی عێراق و بۆ هەموو هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نوێ کردەوە و پێشوازییان له رۆڵی ئهرێنی كرد كه عێراق بۆ ئاسانكاریكردنی پهیوهندی و دروستكردنی متمانه له نێوان وڵاتانی ناوچهكهدا گێڕاوهتهوه.
- سەرکردەکانی کەنداو داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو وڵاتان دەکەن هەوڵەکانیان دوو هێندە بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە و کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی مرۆڤ و پشتیوانی لە پەنابەران و ئاوارە و ئەو کەسانەی کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە و ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە و خۆراکەکان بکەن و پشتیوانی لە ئاسایشی خۆراک بۆ وڵاتانی زیانلێکەوتوو بکەن.