نوسینگه‌ی كه‌مپه‌كانی مه‌نبیج” به‌رده‌وامی داخستنی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر مه‌ترسی كاره‌ساتی مرۆیی هه‌یه
مه‌نبیج- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، نوسینگه‌ی كه‌مپه‌كانی مه‌نبیج هوشداریدا له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی كاره‌ساتێكی مرۆیی، گه‌ر داخستنی ده‌روزاه‌ی یه‌عروبییه (ته‌ل كۆچه‌ر) به‌رده‌وامی هه‌بێت.
ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ری سنووری سوریا‌و عێراق له سه‌ره‌تای ساڵی 2020ه‌وه داخراون، پاش ئه‌وه‌ی روسیا‌و چین و مافی ڤیتۆیان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌كارهێنا بۆ رێگری كردنی له هێنانی هاوكارییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و ده‌روازه‌یه‌وه.
ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف كارگیری له نوسینگه‌ی كه‌مپه‌كانی مه‌نبیج به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، درێژه‌دان به داخستنی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر قه‌یرانی ئابووری و مرۆێی قوڵتر ده‌كاته‌وه‌و مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هسر ژیانی ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كانی دانیشتووی كه‌مپه‌كانی باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داخستنی ئه‌و ده‌روازه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بووه له‌سه‌ر ژیانی ئاواره‌كان، به تایبه‌ت له گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا.
له ئێستادا ده‌روازه‌ی باب هه‌وا له سنووری توركیا، تاكه درهوازهیه بۆ هێنانی هاوكاریی مرۆیی بو ناوخۆیی سوریا، له كاتێكدا پێشتر چوار ده‌روازه هه‌بوون، به‌ڵام به هۆی ڤیتۆی روسیا‌و چین له ساڵی 2020 دا داخران.
كۆتایی ساڵی رابردوو دوایین كاروانی هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رێگای ده‌روازه‌ی “باب هه‌وا” گه‌یشته ناوخۆیی سوریا، له كاتێكدا كه 10 ئه‌م مانگه موڵه‌تی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ش كۆتایی دێت.
ئه‌و به‌رپه‌رسه‌ی خۆسه‌ر، داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆییه‌كانی كرد فشار بخه‌نه سه‌ر وڵاتانی كاریگه‌ر بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌و هاتنی هاوكاری مرۆیی.