ئاشتەوایی رووسی: لە بۆردومانێکی “نوسرە” لە ئیدلیب دوو سەربازی سوری برینداربوون

ئیدلیب – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، ناوەندی حمێمیم بۆ ئاشتەوایی لە سووریا کە سەر بە وەزارەتی بەرگریی رووسیایە، رایگەیاند،لە بۆردومانێکی ئۆپۆزسیۆنی بۆ پێگەکانی هێزەکانی حکومەت لە ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سوریا، دوو سەربازی سوریا برینداربوون.

یەفگینی گیراسیمۆڤ، جێگری بەرپرسی سەنتەرەکە وتی، “ئەو دوو سەربازە سوریە، لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی “جەبهەت ئەلنوسرە” بۆ سەر پیگەکانی حکومەت لە دەوروبەری شارۆچکەی سەرکاب ، برینداربوون”.

گیراسیمۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا “14 هاوێژەر لە ناوچەی ئاگربەست لە پارێزگای ئیدلب لە پێگەکانی گروپی تیرۆریستی نوسرەوە، تەقێنراوە “

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەشتیان بەر ئیدلب کەوتوون و ئەوەی دیکەش بەر شارەکە کەوتوون”.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ناوەندی حمێمیم ڕایگەیاند کە هەیئەت تەحریر شام (بەرەی نوسرەی پێشتر) بەنیازە سیناریۆیەک بۆ بێزارکردن ڕێکبخات لە ئیدلب، بە بەکارهێنانی مادەی ژەهراوی  و دواتر هێزەکانی حکومەتی سوریا بەو کارە تۆمەتبار بکات.

گیراسیمۆڤ وتی: بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ناوەندە ڕووسییەکە لە دانیشتوانی ناوچەکەوە دەستیان کەوتووە، چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی جەبهەت ئەلنوسرە چەند کۆنتێنەرێکیان گواستۆتەوە کە ماددەی ژەهراوییان تێدابووە بۆ شارۆچکەکانی ئەحسەم و بلشۆن لە ئیدلب.