ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

لە پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەیەکی لوتکە لەبارەی پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی بەرێوەدەچێت و پەرلەمان ئامادەکاری بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی دەکات.

کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی دادوەری و لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی، کۆبوونەوەیەکی لوتکە بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوەکە لەلایەن رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەی ناوەڕۆکی پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردویەتیە پەرلەمان بە مەبەستی وەرگرتنی سەرنج و تێبینی ئەو لایەنەنانە، راپۆرت لەسەر پرۆژەکە ئامادە دەکرێت و دەخرێتە بەرنامەی کار و  هەر کات راپۆرت ئامادەکرا، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا راپۆرت لەسەر پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی ئامادە بکرێت و بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.