كۆچبه‌رانی عێراق: به چه‌ند قۆناغێك ئاواره‌كانی كامپی هۆڵ دهگهڕێنینەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به‌رنامه‌یه‌كی نوێیان بۆ یه‌كخستنی كه‌مپه‌كانی تایبه‌ت به ئاواره‌كان ئاماده‌كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قۆناغ به‌قۆناغ ئاواره عێراقیه‌كانی كامپی هۆڵی ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
دوێنێ شەممە، عه‌لی عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران رایگه‌یاند، “به‌منزیكانه گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراقییه‌كان له كه‌مپی هۆڵی سوریاوه به شێوه‌ی قۆناغ به قۆناغ بۆ سه‌نته‌ری چاكسازی ده‌رونی له ناوچه‌ی جدعه ده‌ستپێده‌كات، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیش ته‌واوكراون بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ئاوارانه”.
کاربەدەستەکەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند، “گه‌ڕانه‌وه له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان له‌سه‌رخۆ ده‌ڕۆن، چونكه منداڵی خێزانه ئاواره‌كان وابه‌سته‌ی قوتابخانه‌كانن، پێمانوایه ئه‌و خێزانه ئاوارانه دوای پشوی ناوه‌ڕاستی ساڵ به ژماره‌یه‌كی زیاتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “هه‌مو هه‌لومه‌رجێكی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی له قه‌زای شنگال دابینده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش به‌رنامه‌یه‌كی دیكه هه‌یه، كه هه‌ندێك له كه‌مپه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كرێن بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچونه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی باشیتری دۆخی خێزانه‌كانی ناو ئه‌و كه‌مپانه و باشتر ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌یان”.
كامپی هۆل یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كامپه‌كان كه خێزان و ئه‌ندامانی داعشی تێدایه له رۆژئاڤای كوردستان، زیاتر له 60 هه‌زار هاوڵاتی سوری و هه‌ڵگرانی ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆری وڵاتانی جیانی تێدایه، له‌نێویاندا 30 هه‌زار و 738 كه‌سیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین.