وڵاتانی خۆرئاوا‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌ركۆنه‌ی ئێران ده‌كه‌ن له پاش له‌سێداره‌دانی دوو خۆپیشانده‌ری دیكه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، یه‌كێتی ئه‌وروپاو چه‌ند وڵاتێكی خۆرئاوا‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئێرانیان كرد، به هۆی له سێداره‌دانی دوو خۆپیشانده‌ری دیكه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌كان، كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو.
ناوەندی راگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئەمڕۆ شەممە، بڵاویکردەوە، محەممەد مەهدی کەرەمی و سەیید محەممەد حوسێنی دەستیان لە کوشتنی بەسیجییەک لە شاری کەرەجدا هەبووە و سزای له سێدارەدانیان به‌سه‌ردا جێبەجێ کراوە.
له‌و باره‌یه‌وه یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی جوزیب بۆریل-ی كۆمیسیاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ركراوه رایگه‌یاند، تووشی شۆك بوونه‌و سه‌ركۆنه‌ی له سێدارانی خۆپیشانده‌رانی دیكه ده‌كه‌ن له ئێران.
یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له سێداره‌دانی ئه‌و دوو كه‌سه به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌یه له سه‌ر به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دژ به خۆپیشاندانه سڤیله‌كان و داوای له ده‌سه‌ڵاتی تاران كرد ده‌ست به‌جێ كۆتایی بهێنێت به ده‌ركردن و جێ به‌جێكردنی بڕیاری له سێداره‌دان دژ به خۆپیشانده‌ران.
هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا به توندی سه‌ركۆنه‌ی له سێداره‌دانی خۆپیشانده‌ری دیكه‌ی له ئێران كردوو به قێزه‌وه‌ن ناوی برد، داواشی له تاران كرد گوێ له داخوازییه ره‌واكانی گه‌لی ئێران بگرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جیمس كلیفرلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌ركۆنه‌ی له سێداردانی ئه‌و دوو خۆپیشانده‌ری كرددو، داوای له ئێران كرد ده‌ست به‌جێ توند‌و تیژی دژ به گه‌له‌كه‌ی رابگرێت.
هاوكات ئه‌نالینا بیربۆك-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا سه‌ركۆنه‌ی له سیداره‌دانه نوێیه‌كانی كرد‌و داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد فشاری زیاتر بخاته سه‌ر تاران، هه‌روه‌ها هوڵه‌نداش راگه‌یاند، باڵیۆزی ئێران بانگهێشت ده‌كات بۆ ناره‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر له سیداره‌دانی خۆپیشانده‌ری دیكه.
له‌لای خۆیه‌وه نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی له سێداره‌دانی كه‌ره‌می و حوسه‌ینی كرد و دادگایی كردنه‌كه‌ی به ناداد په‌روه‌رانه ناو برد.
له‌لای خۆیه‌وه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و جۆره دادگایی كردنانه‌ی كرد كه به خێرا‌و نا دادپه‌روه‌رانه كراوه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی دادوه‌ری راسته‌قینه‌ی له خۆ ناگرێت.
له‌و باریه‌وه رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگه‌یاند، “لە دۆسیەی ئەو دو بەندکراوەدا لانی کەم پێوەرەکانی دادگایی‌کردن و پێ ڕاگەیشتنی دادوەر بە دۆسیەکەیان بە بەشداریی خۆیان لە بەڕێوەچونی کۆبونەوەکانی دادگادا، کە مافی بەرگرییان لە خۆیان هەبێت ڕەچاو نەکراوە و تەنانەت پێوەرەکانی ناوخۆییی ئێران بۆ بەڕێوەچونی ئەو دادگایە ڕەچاو نەکراوە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کە مافی هەبونی پارێزەریان پێی نەدراوە، لە دوایین چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیشیان بێبەری کراون و ڕێگەیان پێ نەدراوە دوایین ساتی ژیانیان بنەماڵەکانیان ببینن و ماڵاوایییان لێ بکەن”.
پێشتر وڵاتانی خۆرئاوا سزایان سه‌پاندبوو به سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی ئێرانی به هۆی ده‌ركردنی بڕیاری له سیداره‌دان و مامه‌ڵه‌ی كردنی ده‌سه‌ڵات له گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و ناه‌رزایه‌تییه‌كان.