سه‌رۆك هۆزێكی عێراق 100 حوشترو 200 به‌رخ سه‌رده‌بڕێت بۆ به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی پاڵه‌وانێتی كه‌نداوی 25 له به‌سه‌ره
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
دوێنی هه‌ینی، سه‌رۆك هۆزێكی عێراق به دروستكردنی گه‌وره‌ترین خوانی نیوه‌رۆ، پێشوازی كرد له میوانانی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی جا‌می كه‌نداوی 25 له كه‌ناره ئاوییه‌كانی شه‌ت ئه‌لعه‌ره‌ب له به‌سه‌ره.
به گوێره‌ی چه‌ند میدیایه‌كی عێراق شێخ فه‌وزی یوسف لامی، (یه‌كێك له‌سه‌رۆك هۆزه‌كانی به‌نولام له به‌سره)، به سه‌ربڕینی نزیكه‌ی 100 حوشترو 200 به‌رخ خوانێكی گه‌وره‌ی بۆ میوانه‌كانی پاڵوانێتێیه‌كه دروستكرد، كه بووه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی ئاماده‌بووان و چالاكوانانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
به پێی وێنه‌كان شه‌پۆلێكی گه‌وره له هاوڵاتیان عێراق و میوانه عه‌ره‌به‌كان به‌شدارییان له خۆانه‌كه كرد له كه‌ناری ئاوی شه‌ت ئه‌لعه‌رب.
بۆ دووه‌م جار له دوای 44 ساڵ له میوانداری یه‌كه‌م، عێراق میوانداری پاڵه‌وانێتی جا‌می كه‌نداو ده‌كات كه تاوه‌كو 19 مانگی كانونی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌به‌شداری 8 هه‌ڵبژارده.
له یاریگای (جیزع نه‌خله) له شاری به‌سره، عێراق جیهانی سه‌رسام كرد به ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه، كه هه‌ندێك به جیهانی وه‌سفیان ده‌كرد.
به به‌كارهێنانی پێشكه‌وتووترین ته‌نكنه‌لۆژیا و ئامرازه تیشكییه‌كان، له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌دا مێژووی عێراق به زنجیره خرایه روو، پاشان یاری ئاگرین ئاسمانی به‌سره‌ی ته‌نی. ئاهه‌نگه‌كه به ئاماده‌بوونی جیانی ئینڤانتینۆی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عه‌دنان دیرجال سه‌رۆكی یه‌كیتی تۆپی پێی عێراق و جه‌ماوه‌رێكی زۆر كه زیاتر له 65 هه‌زار هانده‌ر مه‌زنده ده‌كران به رێچوه‌چوو