هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی زیاتر له 283 پاشماوه‌ی كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی له گونده‌واری حه‌سه‌كه
شه‌دادی – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، رێكخراوی “رامكۆ”ی تایبه‌ت به مین، 283 كه‌ره‌سته‌ی پاشماوه‌ی جه‌نگی له گونده‌واری حه‌سه‌كه هه‌ڵگرته‌وه، كه مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌یان هه‌بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخراوه‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ نوسینگه‌ی نیشتیمانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین، بڕێك پاشماوه‌ی جه‌نگییان له گونده‌واری شه‌دادیی باشووری حه‌سه‌كه هه‌ڵگرته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆسه‌كه به چاودێری تیمی ئه‌ندازیاری رێكخراوه‌كه ئه‌نجامدراوه‌و تیایدا 283 پارچه‌ی پاشماوه‌ی جه‌نگی هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه، كه هه‌ندێكیان بۆمب و گوله هاوه‌ن و مینی دهستكردبوون.
رامكۆ رێكخراوێكی تا حكومی قازانج نه‌ویسته، كۆتایی ساڵی 2016 دامه‌زراوه‌و به هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی دژ به داعش، كارده‌كات بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و پاشماوه جه‌نگییه‌كان له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و رونكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی.