رەققە- نۆرس پرێس
سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە 17.07.2022 دەستەی تەندروستیی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان تۆمارکردنی چوار تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکانی خۆی راگەیاند.
دەستەکە له روپەڕی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك بڵاویكردووهتهوه، كه حاڵهته تۆماركراوهكان پیاوێك و سێ ژنن.
تووشبووە نوێیەکان سیانیان لە “دێریک”ن و یەک حاڵەتیش لە قامیشلۆ.
کۆی گشتی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکانی بەڕێوبەری تا ئێستا گەیشتووەتە 38589 تووشبوو کە 1578 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 2565 چاکبوونەتەوە.