ده‌ستپێكردنی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆره‌كانی ئاوی قامیشلۆ به تێچووی 90 هه‌زار دۆلار
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، به‌رێوه‌به‌رێتی ئاوی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له شاری قامیشلۆی باكووری سوریا ده‌ستیكرد به كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆره‌كانی ئاو له ویستگه‌ی گه‌ره‌كی هیلالییه.
وێستگه‌ی ئاوی هیلالییه یه‌كێكه له‌و 3 وێستگه‌یه‌ی كه ئاو بۆ شاری قامیشلۆ دابین ده‌كات و 51 بیر له خۆده‌گرێت و رۆژانه 40 بۆ 50 هه‌زار لیتر سیجا ئاو به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
واسیل ئه‌سعه‌د له‌كارگیری به‌رێوه‌به‌رێتی ئاوی قامیشلۆ به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، وێستگه‌ی هیلالییه دوو عه‌مباری ئاو له خۆده‌گرێت و به هاوكاری خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێكیان نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه‌و تێچووی پرۆژه‌كه كه ماوه‌ی 15 رۆژ ده‌خایه‌نێت، به 90 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه گرنگی زۆری هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌می ئاو له داهاتوودا، به تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا.
ئه‌سه‌عه‌د وتیشی: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له كاتی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه تانكه‌ری ئاوی دابینكردووه بۆ ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ی ئاویان لاواز ده‌بێت و داوای له دانیشتوانكرد له‌و كاتانه‌دا ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و كه‌متری به‌كاری بهێنن.
دانیشتوانی گه‌ره‌كه‌كانی شاری قامیشلۆ سكاڵا ده‌كه‌ن له كه‌می ئاو به تایبه‌تی له وه‌رزی هاوینداو، به ناچاری زۆرینه‌یان پشت به تانكه‌ر ده‌به‌ستن بۆ دابینكردنی ئاو.