بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه كاریگه‌ره‌كانی سوریا ده‌كات ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر بكه‌نه‌وه
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، لوقمان ئه‌حمی وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری داوای له هێزه كاریگه‌ره‌كانی سوریا‌و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، هه‌وڵ بده‌ن له پێناو دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر (یه‌عروبییه) له گه‌ڵ عێراقدا.
ئه‌حمی له لێدوانێكدا به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، داخستنی ئه‌و ده‌روازه‌یه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر گه‌یشتنی هاوكاری مرۆیی بۆ ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گه‌یشتنی هوكاری مرۆیی بۆ ناوچه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری له رێگای حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه، چه‌ندین جار بۆ به‌رژوه‌ندی سیاسی به كارهێنراوه.
ئه‌حمی ئه‌وه‌شی ئاشگراكرد، داخستنی تاكه ده‌روازه‌ی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌رانی ناوچه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری مایه‌ی سه‌رسورمان بوو یۆیان، له كاتێكدا ئه‌وان داوای زیادكردنی هاوكاری و ده‌رمانیان ده‌كرد.
به‌رپرسه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری هێزه كاریگه‌ره‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی سوریا‌و لاینه ده‌ست رۆیشتووه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی به پرسیار دانا، له داخستنی ده‌روازه‌كه.
هه‌روه‌ها هوشداریدا له‌وه‌ی كه به‌رده‌وامی داخستنی ده‌روزاه‌كه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له سه‌ر بژێوی ئاواره‌و په‌نابه‌رانی ناوچه‌كه، له كاتێكدا كه وشكه ساڵی و زیادبوونی قه‌یرانی ئابووری، ماوه‌ی سێ ساڵه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه.
ئه‌حمی داوای له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد به زووترین كات ده‌روزاه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر بكه‌نه‌وه، بۆ رێگرێكردن له زیادبوونی رێژه‌ی هه‌ژاری و نه‌داری، به تایبه‌ت له نێو ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كاندا.
وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زیادبوونی رێژه‌ی هه‌ژاری له ناوچه‌كه رێگری ده‌كات له هه‌وڵه‌كانی به‌رانگاربوونه‌وه‌ی داعش و زه‌مینه خۆش ده‌كات بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و رێكخراوه، هه‌روه‌ها ئه‌ر‌كی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر قورس‌تر ده‌كات له دابینكردنی پێداویستی ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كان به تایبه‌ت له كه‌مپی هۆل كه 60 هه‌زار كه‌س له خۆده‌گرێت.
ئه‌مه‌و بڕیاره رۆژی 12 كانونی دووه‌م، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگ له سه‌ر بڕیاری درێژ‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ سوریا بدات.