هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ستایشی هه‌وڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، ستایشی هه‌وڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی كرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، له پاش سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی “ره‌شه‌بای جه‌زیره” دژ به ئه‌ندامانی داعش و شانه‌كانی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا.
ئۆپه‌راسیۆنی توانای پۆڵایین له بڵاوكراوه‌یه‌كدا له هه‌ژماره‌ی خۆی له‌فه‌یسبوك رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه نمونه‌یه‌كی دیكه‌ی پابه‌ندبوونی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته بۆ رێگریكردن له هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و هه‌وڵه بێ هیواكانی بۆ ئه‌نجامدانی هێرش هه‌ڕه‌شه‌كردن له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “به یه‌كه‌وه پابه‌ندین به تێكشكانی داعش و په‌ره‌دان به سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی”.
دوێنی هه‌ینی، “هه‌سه‌ده” له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆتایی هاتنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی “ره‌شه‌بای جه‌زیره”ی راگه‌یاند كه له 26 كانونی یه‌كه‌می رابردوو دژ به شانه‌كانی داعش ده‌ستیپێكردبوو، له هه‌ردوو گونده‌واری قامیشلۆو حه‌سه‌كه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 154 ئه‌ندامی داعش به‌ندكران و ده‌سگیرا به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كاڵای لۆژستی.