ئوسترالیا و کەنەدا.. دوو ژن کە لە کەمپەکانی ڕۆژئاوای كوردستان گەڕاونەتەوه بە کەفالەت ئازاد کران
دیمەشق – نۆرس پرێس
دادگایەکی ئوسترالیا و کەنەدا دوو ژنیان بە کەفالەت ئازاد کرد، دوای ئەوەی بهتومهتی چوونیان بۆ ناوچهكانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سوریا دهستگیركرابوون.
پێنجشەممەی ڕابردوو پۆلیسی ئوسترالیا ئەو ژنە تەمەن 30 ساڵەی بەناوی مهریهم ڕەعد دەستگیرکرد بە تۆمەتی ئەوەی کە لە سەرەتای ساڵی 2014 بهدوای هاوسەرەکەیەوە چوبوه سوریا، و دهیزانی کە مێردەکەی ئهندامێكی چالاکە لە ڕێکخراوە توندڕەوەکە.
بەڵام دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر لە دەستبەسەرکردنی، دادگا بڕیاریدا بە کەفالەت “ئهوژنه” ئازاد بکات، بەو مەرجەی پاسپۆرتەکەی ڕادەست بکات و هەموو دووشەممەیەک لەبەردەم پۆلیسدا ئامادەبێت و پەیوەندی لەگەڵ هاوبەشەکانی “ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان” نەکات.
مهریهم لە ئۆکتۆبەری ڕابردوودا لە کەمپی ڕۆژی ڕۆژئاوای كوردستان گەڕابووەوە بۆ ئوسترالیا، كه له هەمان مانگدا حکومەت ئهو وڵاته 17 ژن و منداڵ كه خێزانی داعش بوون گەڕاندەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە دادوەرییە، دەسەڵاتدارانی کەنەدا ژنێکی خەڵکی پارێزگای کێبێکی کەنەدییان بهتومهتی پهیوهندی كردنی به تیرۆریستان ئازاد کرد. ئهویش دوای گەڕانەوەی لە کەمپی ڕۆژی ڕۆژئاوای كوردستان لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو.
دوێنێ هەینی، دانیشتنێك بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی “ئومهیمه شاوای” تەمەن ٢٧ ساڵ، کە تۆمەتبارە بە جێهێشتنی کەنەدا بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی “گروپه تیرۆریستییهكان” لە سوریا، بە ئاماژەدان بە ڕێکخراوی “داعش” بەڕێوەچوو.
پۆلیسی شاهانەی کەنەدا لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا “شاوای”یان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مۆنتریال دەستگیرکرد، دوای ئەوەی كه لەگەڵ دوو منداڵەکەی و كهسێكی دیکە لە ڕۆژئاوای كوردستان گهڕانهوه ئەو وڵاتە.
شوای بە مەرجێک ئازاد کرا کە ملوانکەی بەدواداچوونی (جی پی ئێس) لەبەر بکات و خۆی لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بەدوور بگرێت و مانگانە جارێک سهردانی پۆلیس بكات.
هەروەها دادگا داوای لە ئەندامێکی خێزانەکەی کردووە پێنج هەزار دۆلار بدات بۆ ئەوەی دڵنیابن لە ئامادەبوونی.
کەنەدا یهكه لهو وڵاتانهی كه كهمترین هاوڵاتییهكانی خێزانی داعش بردۆتهوه، تائێستاش كهمپهكانی “ڕۆژ و هۆڵ” له ڕۆژئاوای كوردستان بهههزاران خێزانی داعشی تێدایه كه بهشێكی زۆریان بیانین، کەنەدا، ڕووبەڕووی کێشەیەکی دادوەری بووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆسهی هاوڵاتییهكانی كه پهیوهندییان بهو ڕێكخراوه تیرۆریستیه ههیه، بە شێوەیەک کە یاساكان ناگونجێن لەگەڵ سیاسەتی وهزارهتی دهرهوهی ئهو وڵاته.