بەڕێوەبەرایەتی خۆسه‌ر: به‌رده‌وامی داخستنی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر به سیاسه‌ت كردنی ره‌وشی مرۆییه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، به‌دران چیاگرد هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ر رایگه‌یاند، به‌رده‌وامی داخستنی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر (یه‌عروبییه) به سیاسه‌تكردنێكی ئاشكرای ره‌وشی مرۆیییه‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی نا یه‌كسانه له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌كاندا.
ئه‌م قسانه‌ی چیاگرد بۆ نۆرس پرێس له میانی كۆتایی هاتنی مۆڵه‌تی تایبه‌ت به رێگه‌دان به هاتنی هاوكاری مرۆێی له رێگای ده‌روازه‌ی “باب هه‌وا” سنووری له گه‌ڵ شاری ئیدلیبی باكووری رۆژئاوای سوریا، له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری داخراون كه چه‌ندین كه‌مپی ئاواره‌كان له خۆده‌گرێت.
كۆتایی ساڵی رابردوو، دوایین بارهه‌ڵگری هاوكارییه مرۆییه‌كان به ده‌روازه‌ی باب هه‌وا تیپه‌ری، كه مۆڵه‌ته‌كه‌ی له 10 كانونی دووه‌م كۆتایی دێت.
چیاگرد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بێ گومان داخستنی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر به ڤیتۆی روسیا‌و چین و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی باب هه‌وا له نێوان ناوچه‌ی نۆكه‌ران و توركیا، ره‌هه‌ندێكی سیاسی هه‌یه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “ئه‌م بڕیاره سته‌مێكی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به ملیۆنه‌ها كه‌س كه له باكووری كوردستان ده‌ژێن، یان ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریاوه ئاواره بوونه.
ده‌روازه‌ی باب هه‌وای سنووریی له گه‌ڵ توركیادا، تاكه ده‌روازه‌یه كه هاوكاری مرۆیی لێوه تێپه‌رده‌بێت بۆ ناو خاكی سوریا، له كاتێكدا كه له بنه‌ره‌تدا چوار ده‌روازه هه‌بوون، كه سیانیان له ساڵی 2020دا به ڤیتۆی روسیا‌و چین داخران.
چیاگرد وتیشی، بڕیاری داخستنی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی قه‌یرانی ئابووری و مرۆیی و ته‌واوكاری رێوشوێنه‌كانی گه‌مارۆدانی ناوچه‌كانمانه، ئه‌وه‌ش گونجاو نییه له‌گه‌ڵ په‌رۆشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا.
به‌رپرسه‌كه‌ی خۆسه‌ری به‌پێویستی ده‌زانێت پێداچوونه‌وه بكرێت به بڕیاری داخستنی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌رو دوو باره كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی باب هه‌وا، پێداویستییه‌كی به‌په‌له‌یه.
به پێی راپۆرته خۆجێیه‌كان، ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر چه‌ندین كه‌مپ له خۆده‌گرێت كه ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی سوری له ره‌وشێكی مرۆیی و ته‌ندروستی نا هه‌مواردا ژیانی تیادا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
چیاگرد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆر گرنگه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چاو بخشێنێته‌وه به زاڵبوونی هه‌ژموونی سیاسی له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی سوریا له رویی مرۆییه‌وه، پێویسته شیوازی تایبه‌ت بگیرێته به‌ر بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان، چونكه ره‌وشی مرۆیی له سوریادا گه‌یشتۆته ئه‌په‌ری خراپی.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیمه‌ی تێروانێنێكی گشتیمان هه‌یه بۆ سوریا و بیر له ئێش و ئازاری سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی سوریا ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر پێشكه‌وتنێكیش له‌م بواره‌دا، ته‌نها بۆ به‌رژوه‌ندی ناوچه‌كانمان نابێت، به‌ڵكو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه.