دیمەشق – نۆرس پرێس
به هاوكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌ی ئاماده‌كاری یادی قه‌وڵتاس، له هه‌ولێر ئاهه‌نگێك بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ژنه دێرینه‌ی كورده‌واری سازده‌كه‌ن.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و میوزیك پێشكه‌ش ده‌كرێن.
ئاهه‌نگه‌كه، رۆژی دووشه‌ممه (9ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2023)، كاتژمێر (02:00)ـی دوا نیوه‌ڕۆ له هۆڵی “پێشه‌وا” له دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاتن بۆ هه‌مووانه.
جه‌ژنی سێ شه‌وی یاران، یان قه‌وڵتاس، جه‌ژنێكی دێرینی یارسانه و به‌و بۆنه‌یه‌وه یارسان (كاكه‌ییه‌كان)ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات یادی ده‌كه‌نه‌وه.
یارسان، ئەھلی حەق یان کاکەیی ئاینێکی تایبەتی رەسەنی کوردن کە ھەڵگری بیروباوەڕی ئایینی جیاوازن، لە گەلێک شوێنی کوردستاندا بڵاون، بە تایبەت لە ھەڵەبجە وە گوندی ھاوار سەر بە ھەڵەبجە کرماشان و گەرمیان. کاکەیی دانیشتووی کەرکووک و لێواری زێی نێوان ھەولێر-مووسڵ و شەبەک ئەمانە ھەموو بە بنەچەکی ھۆز و زمان و بیروباوەڕی ئاینی دەگەنەوە یەکتر. شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی ئەھلی حەق (یارسان) لە کوردستاندا، لە کۆنەوە تا ئەم سەردەمە ھەندێک گۆڕانکاری بە خۆوە دیوە. بەڵام ئەوەی کە ھەمووان لە سەری پیداگری دەکەن ئەوەیە کە لە سەرەتادا ئایینی یارسان لە ناوچەکانی ھەورامان و شارەزوور و لوڕستان بڵاوبووتەوە و گەشەی کردووە، جا دواتر گەیشتووتە ناوچەکانی تری کوردستان و ئێران