سەرکردەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا سەردانی باشووری سوریا دەکات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
دوێنێ ، شەممە 16.7.2022 مایکڵ کوریلا، سەرکردەی ئۆپەراسیۆنە ئەمریکیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی بنکەی “ئەلتەنەف” ی کرد لە سەر سنوری نێوان سوریا و ئوردن لە باشووری سوریا.
سەرکردایەتی ناوەندی ئەمریکا لە تویتەر بڵاویکردەوە کە ” کوریلا سەردانی کۆمەڵگایەکی سەربازی سوپای مەغاویر سەورەی کردووە و چاوی بە سەربازە ئەمریکیەکان کەوتووە”
ئاماژەی بەوەش دابوو کە کوریلا، سەردانی پێگەیەکی ” مەغاویر سەورە” ی کردووە کە لەم دوایانەدا لە لایەن چەکدارانی روسیاوە بۆردومان کرابوو.
شایەنی باسە هێزەکانی روسیا لە حەوتی حوزەیرانی رابوردوودا بە بۆردومانیکی ئاسمانی پیگەکەی “مەغاویر سەورە” یان لە بنکەی ” ئەلتەنەف” ەوە بۆردومان کرد، بێ ئەوەی باس لە زیانی گیانی کرابێت.
“سوپای مەغاویر سەورە” کۆمەڵێکی جیابوەوەن لە “سوپای عەرەبی سوری” سەر بە حکومەتی سوریا، دوا بە دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە سوریا و لە نۆڤەمبەری 2015 دا دامەزران، بەشداربوون لە وەدەرنانی داعش لە رۆژهەڵاتی سوریا و وابانگەشە دەکەن کە لە لایەن “سی ئای ئەی” و “بەرەی ئەساڵە” ی سەر بە سعودیەوە راهێنانیان پێ دەکرێت.