نێردەی ئەمریکا لە سوریا هەوڵوێستی وڵاتەکەی دژ بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەسەد دوپاتدەکاتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، ئیسان گۆڵدریچ، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا، هەڵوێستی واشنتنی دووپاتکردەوە کە هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە رۆژئاڤا “باکووری رۆژهەڵاتی سوریا” رەتدەکاتەوە، هەروەها هەرچەشنە ئاساییکردنەوەیەکی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەسەد رەتدەکاتەوە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سوریا تیڤی رایگەیاند، “هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە سوریادا هەڕەشە لە ئاسایشی سەربازەکانمان دەکات، بوونی ئێمە لە سوریا تایبەتە و پەیوەندی بە شەڕی تیرۆرەوە هەیە، هاوکات پشتگیری لە دیالۆگ لە نێوان پێکهاتە کوردییەکان دەکەین بۆ گەیشتن بە سەقامگیری”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا، و ئەوان ڕۆڵیکی تایبەتیان هەیە کە دەبێت بیگێڕن”.
هه ڵوێستی وڵاتەکەشی دووپات کردەوه له رەتکردنەوه ی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان له گەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا و ئاماژەی به گرنگی گەشتن بە چارەسەرێکی سیاسی له سوریا و جێبه جێکردنی بڕیارنامه ی 2254 کردەوە.
گۆڵدریچ وتی: “ئێمە روونین، لەگەڵ رژێمی ئەسەد ئاسایی نابینەوە و بە وڵاتانی سازشکەر لەگەڵ ئەسەدمان گوت کە ئێوە هیچ شتێکتان لە سوریا دەست ناکەوێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “رژێمی ئەسەد هیچی نەکردووە بۆ ئەوەی لەگەڵیدا پەیوەندییەکان ئاسایی بکەینەوە، ئامانجەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەبیر ئەو وڵاتانە دەهێنینەوە کە لەگەڵ ئەسەد سازش دەکەن”.
وتیشی، وڵاتەکەی “لە سوریا شکستی نەهێناوە، هەڵوێستێکی روونی هەیە لەسەر ئاساییکردنەوە، هەروەها پاڵمان بە هیچ کەسێکەوە نەناوە بۆ ئەوەی بچێتە لای بەشار ئەسەد، لەم بابەتەشدا پشتیوانی هیچ کەس ناکەین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی ئەمریکا “سەرنجی لەسەر رێڕەوی سیاسیە لە سوریادا”، ئاماژەی بەوەشکرد، “لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانان هەماهەنگ دەبین بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی2254”
گۆڵدریچ جەختی لەوە کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە “پاراستنی ئەو سزایانەی کە بەسەر ڕژێمی ئەسەددا سەپێنراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر پێشێلکارییەکی سزاکانمان بۆ سەر ئەسەد، مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، هەروەها لێکۆڵینەوە لە چالاکییەکانی هەر وڵاتێک دەکەین کە سزاکانمان لەسەر سوریا پێشێل بکات.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا جەختی لە پێویستی “نوێکردنەوەی ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتییە سنوورییەکان” کردەوە.
وتیشی، “نێردەمان لە نیویۆرک کاردەکات بۆ نوێکردنەوەی بڕیاری هاوکارییەکان، میکانیزمی هاوکارییەکان پێویستە و دەبێت نوێبکرێنەوە”.