راپۆرتێکی ئەمریکی هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییە تیرۆریستییەکان لە جیهاندا لە ساڵی 2023دا

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، دامەزراوەی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا، هۆشداریی دا لە زیادبوونی چالاکیی “تیرۆریستی” دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” و رێکخراوی “قاعیدە”  لە ساڵی 2023دا، راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو رێکخراوانە لەمساڵدا چالاک دەبن و بەرەو تەشەنەسەندن دەڕۆن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “سەرەڕای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی داعش لە عێراق و سوریا، بەڵام هێشتا لقەکانی لە دەرەوەی لوبنان بەهێزن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەبێ فشاری بەردەوامی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، رەنگە داعش و قاعیدە بتوانن تۆڕەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی وڵات بنیات بنێنەوە و رەنگە قاعیدە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان و شوێنە گەشتیارییەکان و فڕۆکەخانەکان بکاتەوە ئامانج.

راپۆرتەکە دەڵێ، ئەفریقا و بیابانی باشوور ئێستا ناوەندی کێشکردنن بۆ تیرۆر و ئۆپەراسیۆنە “تیرۆریستییەکان”.

سەرەڕای سەرکەوتنی رۆژئاوا لە بەرەنگاربوونەوەی “تیرۆر”دا، هێشتا پێویستی بە پابەندبوون هەیە بۆ ئەوەی گروپە توندڕەوەکان پەرە بەچالاکییەکانیان نەدەنەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە واپێشبینی دەکرێت بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان لە ماوەی ساڵی 2023دا سەختتربێت.

وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێک لە وڵاتانی ئەفریقا هەڕەشەیەکی بەردەوامی ڕێکخراوەکانی “داعش” و “ئەلقاعیدە” بەخۆوە دەبینن و هەندێکجاریش ئۆپەراسیۆنەکانیان  سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەپەڕن و لە دەرگای ئەوروپا و ئەمریکی و وڵاتانی دیکە دەدەن لە جیهاندا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: قەیس ئەلعەبدوڵا