داعش دەرئەنجامی کردەوەتیرۆریستیەکانی لە ماوەی 2022دا رادەگەێنێت

رەققە – نۆرس پرێس

سوریا لەرووی ژمارەی کردەوەکان و قوربانییەوە کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”ەوە لە ماوەی ساڵی 2022دا کراوەتە ئامانج، بە پلەی سێیەمی هاتووە.

دوێنێ چوارشەممە، دەزگای ئەلیکترۆنی “ئەعماق”ی نزیک لە رێکخراوەکە، “ئینفۆگرافیک”ی کردەوەتیرۆریستییەکانی ڕێکخراوەکەی لە ماوەی ساڵی رابردوودا بڵاوکردەوە و نەیجیریا لە رووی ژمارەی کردەوە و قوربانییەوە بە پلەی یەکەم هات، لەکاتێکدا عێراق پلەی دووەم و سوریا بە سێهەم دێت.

بەپێی راپۆرتەکەی “ئەعماق” داعش 298 کردەوەی لە سوریا ئەنجامداوە و 887 کەسی کوشتووە، نۆرس پرێس 187 کردەوەی لە ناوچەکانیبەڕێوبەری خۆسەردا بەبەڵگە کردووە، بەبێ ئەوەی هێرشی زیندانی سناعە لەنێو ئۆپەراسیۆنەکاندا هەژمارکرابێت.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ساڵی رابردوودا 2058 ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە کە تێیدا 6881 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 ئاماژەشیان بەوەشکردووە کە 765 ئۆتۆمبێلیان تێکشکاندووە و زیانیان پێگەیاندووە و 100 ئۆتۆمبێلی دیکەشیان بۆخۆیان بردووە.

نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر ئەندامانی رێکخراوی “داعش”هێرشیان کردە سەر زیندانی سناعە لە حەسەکە و ئەمەش بووە هۆی هەڵهاتنی زیندانیانی رێکخراوەکە و شەڕ و پێکدادان لە نێوان داعش و هەسەدەدا بۆ ماوەی نزیکەی بیست رۆژ بەردەوام بوو.

هێرشی داعش بۆ سەر زیندانی سناعە بە یەکێک لە دیارترین و مەترسیدارترین ڕووداوەکانی ماوەی ساڵی ڕابردوو دادەنرێت.

لە ماوەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو رێکخراوەکە هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات چڕتر کردەوە، هاوکات لەگەڵ چڕکردنەوەی چالاکی میدیایی، بەو پێیەی ناسێنەرانی نزیک لەو رێکخراوە 6 گرتەی ڤیدیۆیی ئەندامەکانیان بڵاوکردەوە کە بەیعەتیان بە سەرکردە نوێیەکەیان داوە.

رۆژی 26ی کانونی یەکەمی رابردوو، شانەیەکی داعش هێرشی کردە سەر ناوەندی رۆژئاوای ئاسایش لە رەققە، کە بەهۆیەوە 4 ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و 2 ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) شەهیدبوون، بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوبەری خۆسەر .

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان