هەولێر – نۆرس پرێس
كۆشكی سپی تاووتوێی كردنەئامانجی سیستمی درۆنی ئێران دەكات لە ڕێگای سەپاندنی سزا و رێگری لە هەناردەكردنی بۆ دەرەوە.
ئهمڕۆ پێنج شهممه، ئەدریان واستۆن گوتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، واشنتن بەردەوامە لەگەڵ هاوبەشەكانی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی درۆنە ئێرانییەكان.
ئاماژهی بهوهش كرد، لە هەوڵدان رێگری بكەن لە گەیاندنی درۆنی ئێرانی بۆ دەرەوەی وڵاتەكە و گەیشتن بە تەكنۆلۆژیای بەكارهێنراو لە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكاندا.
ئەمریكا سزای سەپاندووە بەسەر كۆمپانیاكان و ئەو كەسانەی هەڵدەستن بە گواستنەوەی درۆنی ئێران كە رووسیا لە جەنگی ئۆكراین بەكاریاندەهێنێت.
خۆرئاوا ئێران تۆمەتبار دەكات بە هەناردەکردنی درۆنی خۆكوژ بۆ رووسیا، بەجۆرێك كۆشكی سپی دەڵێت سەربازی ئێرانی لە نیمچە دوورگەی كریمیا هاوكاری رووسەكان دەكەن لە بەكارهێنانی ئەو فڕۆكانەدا.