داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو کردەوەی دژ بە هەسەدە راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە رێگەی ناسێنەرەکانیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی راگەیاند لە دوو کردەوەی دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە شارۆچکەی دێرەزوور.
دەزگای ئەلیکترۆنی “ئەعماق” کە نزیکە لەو رێکخراوەوە، راگەێنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی رێکخراوەکە بە چەکی ئەلیکترۆنی کاروانێکی سەربازیی “هەسەدە”یان کردۆتە ئامانج بۆ پێداویستییە لۆجستییەکان کە لە رێگادا بوو بۆ کێڵگەی نەوتی عومەر، نزیک شارۆچکەی ئەلبەسیرە، 35 کم رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
ئاماژەشیان بەوەشکردووە، بە ئامانجگرتنەکە زیانی بە بارهەڵگرێک گەیاندووە کە کەرەستەی لۆجستی و ئۆتۆمبێلێکی بچووکی هەڵگرتبوو.
لە راگەێنراوێکی دیکەدا کە لەلایەن “ئەعماق”ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، کە چەکدارانی رێکخراوەکە هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پشکنینی “هەسەدە” لە نزیک شارۆچکەی ئەلسونحە لە قەزای بەسیرە، لە ئەنجامدا پێکدادان بەچەک دروستبووە و بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەردەوام بوو، شەڕڤانێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات بریندار بووە و زیانی بە ئۆتۆمبێلێک گەیاندووە لە نزیک بازگەکە.
لە سەرەتای ئەمساڵدا، رێکخراوەکە پێنج کردەوەی دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە ئەستۆگرتووە.