ههواڵگری عێراق ٦ ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد
ههولێر – نۆرس پرێس
دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6 کەسیان بە تۆمەتی ئهندامبوونیان له ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و کەرکوک و ئەنبار دەستگیرکراون.
دهزگای ههواڵگری ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، هێزه چهكدارهكانی عێراقی بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و بڕیاری دادوەری توانیویانه 6 تیرۆریستی سەر بە داعش دەستگیرکراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە سێ کەسیان لە پارێزگای سەلاحەدین و دوو کەسیان لە کەرکوک و تۆمەتبارێک لە ئەنبار دەستگیرکراون.
دهزگای ههواڵگری ڕاشیگهیاند، ئهنجامدانی ئهو ئۆپهڕاسیۆنانه لە چوارچێوەی ڕێوشوێنی هەواڵگرییه، دەزگای هەواڵگریش بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستان و چاودێریکردنی جموجۆڵەکانیان ڕێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر.