ههولێر – نۆرس پرێس
دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دوپارت كردهوه لەسەر دۆسیەی کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس.
فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە رێورەسمی ساڵیادی کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس لە بەغداد رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری عێراق ئەو کەسانە دادگای دەکات کە سەروەری خاکی عێراق پێشێلدەکەن، بۆیە بەپێی ئەو بەڵگانەی کە ھەن و ھەروەھا بەھۆی ئەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دانیناوە بەو کاری کە کردوویەتی، دادگای باڵای عێراق بریاری دەستگیکردنی بۆ ترامپ دەرکردووە.
فایەق زێدان، داوایەکشی ئاڕاستەی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد کە بەڵگەی زیاتر کۆبکەنەوە لەسەر دۆسیەی کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس بۆ ئەوەی بتوانن بیسەلمێنن کە ئەو کارە بەبێی ھیچ بنەمایەکی یاسایی ئەنجامدراوە.