بەریتانیا.. کۆچبەرانی نایاسایی دهگهڕێنهوه وهڵاتهكهی خۆیان
ههولێر – نۆرس پرێس
حكومهتی بەریتانیا یاسا تووند دهگرێتهبهر، لهبهرامبهر ئەو کۆچبەرانەی بە شێوەیەکی نایاسایی روو لەو وڵاتە كردووه.
دوێنێ چوارشەممە، ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە یەکەم گوتاریدا لە ساڵی نوێدا کە تایبەت بوو بە پلانی حکومەتەکەی بۆ 12 مانگی داهاتوو، جەختی لە سیاسەتی وڵاتەکەی کردەوە بۆ تووندکردنی یاساکانی وەرگرتنی کۆچبەران کە لە ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر روویان لەو وڵاته كرد.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕاشیگهیاند، “یاسای نوێ پەسند دەکەین بۆ راگرتنی چوونی کۆچبەران لە رێگەی بەلەمی بچووکەوە، بۆئەوەی دڵنیابین کە ئەگەر بە شێوەیەکی نایاسایی بێیتە ئەم وڵاتەوە، ئەوا دەستبەسەر دەکرێیت و بە خێرایی دەردەکرێیت.”
لە ساڵی 2022، زۆرترین کۆچبەر روویان لەو وڵاتە کردووە. بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، ساڵی رابردوو زیاتر لە 45 هەزار کۆچبەر بە بەلەم و لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە چوونەتە ئەو وڵاتە.
یەکێک لەو رێکارانەی حکومەتی بەریتانیا بەنیازە ئەمساڵ بیگرێتەبەر رەوانەکردنی کۆچبەرانە بۆ رواندا و هەڵسەنگاندنی کەیسەکانیانە لەو وڵاتە،لە سەرەتای مانگی رابردووشدا، دادگەی باڵای بەریتانیا بڕیاریدا کە رەوانەکردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا کارێکی ئاساییە و هیچ پێشێلکارییەکی تێدا نییە.
لەدوای بڕیارەکەش سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سویێلا برەیڤەرمان، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیان پێشوازییان لەو بڕیارەی دادگە کرد و رایانگەیاند، هەوڵەکانیان دەستپێدەکەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ رواندا.
دەسەڵاتدارانی روانداش لای خۆیانەوە ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەوان ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامەیە و هەر کاتێک بەریتانیا کۆچبەران رەوانەی وڵاتەکەیان بکات، ئەوان ئامادەن پێشوازییان لێبکەن و وەکو قۆناخی یەکەمیش دەتوانن هەزار کۆچبەر وەربگرن.