هێزه‌كانی عێراق 4 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه یه‌كێكیان ژنه به‌رپرسێكه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ده‌ستگیركردنی 4 ئه‌ندامی داعشی له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك راگه‌یاند، كه یه‌كێكیان ژنه‌و به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی “حیسبه”ی سه‌ر به رێكخراوه‌كه بووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، ده‌زگای هه‌والگری عێراق توانی ژنێك ده‌ستگیر بكات كه به‌رپرسی حیسبه‌ی داعش بووه، له بۆسه‌یه‌كدا له شارۆچكه‌ی زابی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ژنه وه‌كو به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی حیسبه كاری كردووه له قزای حه‌ویجه‌ی باكووری عێراق.
هه‌روه‌ها له پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ئه‌ندامێكی دیكه‌ی داعشی له هه‌مان پارێزگا ده‌ستیگیركرد.
پێشتر شانه‌كه هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی دوو ئه‌ندامی داعشی دیكه‌ی راگه‌یاندبوو كه به‌پێی مادده‌ی 4 تیرۆر داواكراون له پارێزگای نینه‌وا.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له دواكراوه‌كان له گرته‌یه‌كی ڤیدیوییدا ئه‌ندامبوونی خۆی له داعش راده‌گه‌یاند له‌و كاته‌ی كه رێكخراوه‌كه ده‌ستی گردبوو به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا.